ڕاگەیندرانی 2 ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە کوردستان بە دوای گیانلەدەسدانی سێ چالاکی ژینگەپارێزیی
تهمووز 28, 2025 21:40 Asia/Tehran
پارێزگاری کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی گیانلەدەسدانی سێ کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی لە کوردستان 2 ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
ئارەش زرێ تەن لەهونی ئەمڕۆ بە دوای گیانلەدەسدانی چالاکانی ژینگە پارێز حەمید مورادی ،چیاکو یوسفی نەژاد و خەبات ئەمینی کە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاوییەر گیانی خویان لە دەسدا بوو 2 ڕۆژ تازیەباری گشتیی ڕاگەیاند و لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی سەرەخوشی کرد لە بنەماڵەی ئەو عازیزانە و گشت خەڵکی کوردستان . لە دەقی پەیامەکەدا هاتووە گیان بەخت کردنی ئەو سێ چالاکە ژینگە پارێزە کە لە کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاوییەر فیداکارانە گیانی خۆیان لەدەسدا بووە هۆی خەم و پەژارەی قوڵی خەڵکی شەریفی کوردستان و ئەویندارانی سروشت لە سەرانسەری وڵاتدا