ڕاگەیندرانی 2 ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە کوردستان بە دوای گیانلەدەسدانی سێ چالاکی ژینگەپارێزیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i440438-ڕاگەیندرانی_2_ڕۆژ_ماتەمینی_گشتیی_لە_کوردستان_بە_دوای_گیانلەدەسدانی_سێ_چالاکی_ژینگەپارێزیی
پارێزگاری کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی گیانلەدەسدانی سێ کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی لە کوردستان 2 ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 28, 2025 18:10 Asia/Tehran

پارێزگاری کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی گیانلەدەسدانی سێ کەس لە چالاکانی ژینگەپارێزی لە کوردستان 2 ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.

ئارەش زرێ تەن لەهونی ئەمڕۆ بە دوای گیانلەدەسدانی  چالاکانی ژینگە پارێز حەمید مورادی  ،چیاکو یوسفی نەژاد  و خەبات ئەمینی  کە لە  ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاوییەر  گیانی خویان لە دەسدا بوو  2 ڕۆژ تازیەباری  گشتیی ڕاگەیاند و لە پەیامێکدا  وێڕای  دەربڕینی هاوخەمی  خۆی سەرەخوشی کرد لە بنەماڵەی ئەو عازیزانە و گشت خەڵکی کوردستان . لە دەقی پەیامەکەدا  هاتووە   گیان بەخت کردنی  ئەو سێ چالاکە ژینگە پارێزە کە لە  کوژاندنەوەی  ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاوییەر فیداکارانە گیانی خۆیان لەدەسدا   بووە هۆی خەم و پەژارەی قوڵی خەڵکی شەریفی کوردستان و ئەویندارانی سروشت لە سەرانسەری وڵاتدا