ته‌مووز 29, 2025 20:27 Asia/Tehran
  • ڕێبەری شۆڕش: گەلی ئێران ڕێگای دین و زانست بەرنادات

ڕێ و ڕەسمێک بە بۆنەی چەلەی شەهیدانی شەڕی داسەپێندراوی دوازدە ڕۆژەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گەلی ئێران، ئەمڕۆ لە حسێنییەی ئیمام خومەینی و بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەهیدان، چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵک و ژمارێک بەرپرسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەچوو.

لە ڕێ ڕەسمی ڕێزگرتن لە چەلەی شەهیدانی شەڕی داسەپێندراوی دوازدە ڕۆژەی ئەمدواییە، حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە پێداگری لەسەر خۆڕاگربوونی گەلی ئێران بەرامبەر بە زەخت و گوشارەکان ڕایگەیاند: گەلی ئێران بە پشت بەستن بە خوای گەورە، دین و زانستی خۆی بەرنادات. حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی شەڕەکەی ئەمدواییەی بە گۆڕەپانی دەرکەوتن و درەوشانەوەی توانایی، ویست و ورەی بەرز و بتەو و بەدەسەڵاتبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و فەرمووی: ئەم ڕووداوە ، کۆڵەکە بتەو و بێوێنەکانی نزامی خستە پێش چاوی هەموو جیهان و هەمووان توانا و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە نزیکەوە هەست پێکرد.

ڕێبەری شۆڕش هۆکاری سەرەکیی دوژمنایەتیی نزامی زاڵێتیخوازی دژ بە ئێرانی نە بانگەشە مافی مرۆییەکانیان و نە بانگەشە ئەتۆمییەکان، بەڵکوو دژایەتییان لەگەڵ ئیمان، زانست و یەکپارچەیی گەلی ئێران زانی و پێیداگرت: ئەوەی ڕۆژاوا لێی تۆقاوە، قسە و ئایدیای نوێ و لێهاتوویی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکاندایە. 

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژە ئەزموونەکانی ٤٦ ساڵی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی لە سەرکەوتنیدا بە سەر هەموو چەشنە مەترسیی سەربازی، ئاسایشی و سیاسی جەختی کرد: خەڵکی ئێران بە پشت بەستن بە دین و زانست، بەجاران دوژمنیان پاشەکشە پێکردووە و لەم ڕێگایەدا هەر خۆڕاگر و کۆڵنەدەر دەمێننەوە. 

سەرپەیڤ