ئاب 07, 2025 18:31 Asia/Tehran
  • سەردار شکارچی: بەرەی خۆڕاگری بەهێزتر لە ڕابردوو ڕاوەستاوە

وتەبێژی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی کرد کە بەرەی خۆڕاگری بە حیزبوڵڵا، حەماس، ئەنساروڵڵا و حەشدی شەعبییەوە، بە بەراورد لەگەڵ رابردوو بەهێزتر دەجوڵێتەوە.

سەردار ئەبولفەزل شکارچی لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شەهیدانی سەربەستی، بە ئاماژە بەوەی کە شەهیدان بە فیداکارییان قووڵایی ستراتژیک دەبەخشن بە خۆڕاگری، وتیشی: ڕێگا و ڕێبازیان دەبێ بەردەوام بێ. سەردار شکارچی بە ئاماژە بەوەی کە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ئاستێکی بانی ئامادەییدان، راشیگەیاند کە بەرەی خۆڕاگری بە هەموو تواناوە بەرامبەر بە هەڕەشە و گوڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنی ڕاوەستاوە و شەهیدبوونی خەباتکارانی تەنیا بەهێزتر و یەکپارچەبوونی زیاتری بۆ بەدواوەیە. 

سەرپەیڤ