ئاب 11, 2025 19:11 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: داخستنی سنوورەکان لەگەڵ ئەرمینیا قبوڵ ناکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان و ئەمریکا، وتی: شتێک نییە بە ناوی ڕێککەوتنی سێ قۆڵی ئاشتی و داخستنی سنووری هاوبەشمان لەگەڵ ئەرمینیا قبوڵ ناکەین.

 بەقایی لە پرێس کونفڕانسێکەیدا وتی: ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە بەردەوامبوونی پەیوەندییە باشەکانە لەسەر بنەمای نیاز پاکی دراوسێیەتی لەگەڵ هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و کۆماری ئازەربایجان، هەروەها دامەزراندنی هەر جۆرە  کوریدورێک  لە نێوان وڵاتاندا دەبێت بە ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاک و سنوورە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام بدرێت. داخستنی سنوور لەگەڵ ئەرمینیا قبوڵ ناکەین.

 

سەرپەیڤ