ئاب 13, 2025 21:53 Asia/Tehran
  • سەفەری عەلی لاریجانی بۆ لوبنان

سکرتیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران لە دووهەمین مەبەستی گەشتە ناوچەییەکەی ، بەیانی ئەمڕۆ دوای عێراق چوو بۆ لوبنان .

سکرتیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران لە گەشتەکەیدا بۆ لوبنان لەگەڵ  بەشداری بەربڵاووپێشوازی گەرم وگۆڕی خەڵک وکاربەدەستانی لوبنانی ڕووبەڕوو بوویەوە.

ژمارەیەکەی زۆر لە شارومەندانی لوبنانی بە ئامادەبوون لە مەیدانی هەوایی لە عەلی لاریجانی بە گەرمی پێشوازیان کرد. 

عەلی لاریجانی لە کاتی هاتنی بۆ مەیدانی هەوایی ڕەفیق حەریری لە بەیروت لە ناوکۆری پەیامنێران ئامادەبوو ولەسەر داکۆکی وپشتیوانی تۆکمە وتەواوی ئێران لە بەرژەوەندی نیشتمانی لوبنان جەختی کرد.

دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران نێووەڕوی ئەمڕوو لەگەڵ نەبیە بری سەرۆک پەرلەمانی لوبنان دیدارووتووێژی کرد لاریجانی لەم دیدارەدا لەبارەی بڕیاری حکومەتی لوبنان بۆ چەکداماڵینی حیزبوڵڵا دوابەدوای زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا وڕژێمی زایۆنیستی هەتا کۆتایی ئەم ساڵی زایینی وتی: وڵاتانی دەرەوەی لوبنان نابێ دەستور بدەنە ئەم وڵاتە . لاریجانی لە درێژەدا وتی: ئێران هیچ مەبەست ونیازێکی بۆ دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتان لەوان لوبنان نیە ئەگەر حکومەتی لوبنان لەگەڵ هۆزوتایفە وئەتنە جۆربەجۆرەکان قسە بکات وبە ئەنجام بگات، ئێمە پشتیوانی لی ئەکەین . نەبیە بری سەرۆک پەرلەمانی لوبنانیش پیداگرت کە ئێران وڵاتی دوست وبرای لوبنانە وبە سەرنج دان بە پلە وپێگەی چالاکیی لەناوچە هەروا دوستی ئێمە دەمینێتەوە.

دەبیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتمانی ئێران لە کۆشکی بەعبدا لەگەڵ جوزف عەون سەرۆک کۆماری لوبنانیش دیداری کرد. جوزف عەون لەم دیدارەدا پیداگرتووە کە ئێمە خوازیاری بەهێزکرانی دوستایەتی نێوان لوبنان وئێرانین. 

لاریجانی یش لەم دیدارەدا جارێکی تر لەسەر هەڵوێستی ئێران لە پشتیوانی کردن لە حکومەتی لوبنان وبڕیارگەلێک کە لە لایەن ڕێکخراوە یاساییە لوبنانیەکان دەگیردرێت، پیداگری کردووە. 

سەرپەیڤ