12 بەڵگەنامەی هاوکاری و ١ بەیاننامەی هاوبەشی نێوان ئێران و بیلاڕووس
لە میانەی سەردانەکەی مەسعوود پزشکیان بۆ بیلاڕووس، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 29 پووشپەڕ، بەرپرسانی باڵای ئێران و بیلاڕووس، بە ئامادەبوونی سەرۆکانی دوو وڵات، ١٢ بەڵگەنامەی هاوکاریان لە بوارەکانی سیاسەت، یاسای نێودەوڵەتی، گەشتیاری، هونەری، میدیایی، تەندروستی و، دەرمانسازی، پیشەسازی، ژینگە، ناوچەی ئازادی، پیشەسازی و ئابووری تایبەت، و وەبەرهێنانیان واژۆ کرد.
مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ چوارشەمە لە درێژەی گەشتەکەیدا بۆ بیلاڕووس لە پرێس کونفڕانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ سەرۆک کوماری ئەو وڵاتە ، ڕایگەیاند، پەیوەندییەکان لەگەڵ بیلاڕووس لە بەرزترین ئاستی مومکین بەڕێوەدەچێت و ئەم سەردانەش خاڵی وەرچەرخانە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا، کە بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا و لە پەرەسەندنی پڕوسەی هاوکارییەکاندا شایەتی دەرئەنجامەکانی دەبین. سەرۆک کۆمار وتیشی : بێلاڕووس وڵاتێکی گرنگە لە ناوچەی ستراتژیکی ئۆراسیا و هاوبەشێکی جێی متمانەیە بۆ ئێران و تاران ئەولەویەتێکی زۆر بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری بیلاڕووس دەدات. پزشکیان هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و مینسک لە ساڵانی داهاتوودا لەسەر بنەمای هاوکاری بەرفراوانتر و پڕۆژەی هاوبەش پەرەدەستێنێت؛ پرسێک کە بتوانێت پێگەی ئابووری و دیپلۆماسی دوو وڵات لە هاوکێشە ناوچەیی و واوە ناوچەییەکان بەرز بکاتەوە. ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ وێڕای ئەوەی سزا بێ بنەماکانی وڵاتانی ڕۆژئاوای دژی ڕووسیا و ئێران بە تیرۆریزمی ئابووری ناوبرد، وتی: ئێمە کاردەکەین بۆ بنیاتنانی جیهانێکی فرە جەمسەری، جیهانێک کە تیایدا هەر وڵاتێک بە شێوەیەکی سەربەخۆ و بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی ڕێگای گەشەی خۆی دیاری دەکات. ئاماژەی بەوەشکردووە، "مینسک بە سەرکەوتوویی بەرەنگاری ئەم تەنگژانە و شەڕی ئابووری دەبێتەوە". لە میانەی سەردانەکەی ئەمڕۆی مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بۆ بیلاڕووس، بەرپرسانی باڵای ئێران و بیلاڕووس، بە ئامادەبوونی سەرۆکانی دوو وڵات، ١٢ بەڵگەنامەی هاوکاریان لە بوارەکانی سیاسەت، یاسای نێودەوڵەتی، گەشتیاری، هونەر، میدیا، تەندروستی و ، دەرمانسازی، پیشەسازی، ژینگە، ناوچە ئازاد، پیشەسازی و ئابوورییە تایبەتەکان، و وەبەرهێنانیان واژۆ کرد. هەر لەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆک کۆماری ئێران و بیلاڕوس بەیاننامەی هاوبەشی سەردانەکەیان واژۆ کرد.