وتەبێژی مەشقی سەربازی ئەرتەشی ئێران: ئەم مەشقەسەربازییە پڕوڤەی مووشەکی و ئەلکترۆنی و ئاسمانی لەخۆدەگرێت
وتەبێژی مەشقی “ڕاوەستاوی پاوەجێی ١٤٠٤” وتی: هێزەکانی ئەرتەشی ئێران لەم مەشقەسەربازیەدا هەڵدانی مووشەک، پڕوڤەی شەڕی ئەلکترونی و ڕاهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان ئەنجامداوە.
ئەمیری دەریادار عەباسی حەسەنی وتەبێژی مەشقی سەربازی مووشەکیی ئیقتداری پاوەجێی 1404ی هێزی دەریایی ئەرتەشی کوماری ئیسلامی ئێران وتی لەو مەشقە سەربازییە دوو ڕوژەی هێزەکانی ئەرتەشی ئێران لە باکووری ئوقیانوسی هێند و دەریای عومان مەشقی بەرگریی جۆراوجۆر لە بوارەکانی تەقاندنی مووشەک و شەڕی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدەن. دەریاوان عەباس حەسەنی ئاماژەی بەوەشکرد، لەم مانۆڕانەدا کەڵک وەردەگیردرێت لە ئاستێکی بەرفراوان لە مووشەکی کروزی کورت مەوداو مامناوەند بۆ بە ئامانج گرتن و لەناوبردنی ئامانجە دەریاییەکان بەکاردەهێنرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانج لەم مانۆڕانە بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی جەنگی و زیادکردنی توانای پلاندانان، فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردن و دبەرگری لەهێزەکانی ئەرتەشی ئێران.
لە بەشێکی ئەم مانۆڕە سەربازییەی ئێراندا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری باوەڕی 5 توانی دوای ئەوەی بە مەودای چوار سەد کیلۆمەتری ڕویشت ، ئامانجی دیاریکراو لەناوببات. لەم مانۆڕەدا سیستەمی مووشەکی و یەکەکانی پاپوڕی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە یەک کاتدا بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەکی کروز دەریایی “نەسیر” و “قەدیر” و مووشەکی کەنار دەریا و دژە کەشتی “قادر” ئامانجە دیاریکراوەکانیان لە دەریادا لەناوبرد. مەشقی مووشەکی ئیقتداری پاوەجێی هێزی دەریایی ١٤٠٤ی ئەرتەشی ئێران بە گەیشتن بە ئامانجە لە پێشدا دیاریکراوەکان کۆتایی هات. ئەم مانۆڕە بە تەقاندنی مەودای جۆراوجۆری مووشەکی مەودای کورت بۆ دوور، مووشەکی کروز دەریایی “نەسیر” و “قەدیر” و مووشەکی کەنار دەریا و دژە کەشتی “قادر” و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی باوەڕی 5 ” لە باکووری ئوقیانووسی هیندستان و دەریای عومان بەڕێوەچوو.