ئاب 24, 2025 18:51 Asia/Tehran
  • ڕێبەری مەزنی شۆڕش: پلانی دوژمن پاش شکستهێنانی لە شەڕی ١٢ ڕۆژە نەهێشتنی یەکدەنگیمانە

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی پێیداگرت: هەموو وشیار بن! پلانی دوژمن پاش شکستیان لە شەڕی ١٢ ڕۆژە وەڕێخستنی چەن دەنگی جیاواز و نەهێشتنی یەکدەنگیمانە.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە ساڵڕۆژی شەهید بوونی ئیمامی ڕەئوف حضرت علی‌بن موسی‌الرضا (ع) و لە دیداری هەزاران کەس لە چین و توێژی جۆراوجۆری خەڵک، "برەوپێدرانی بێوێنەی ڕێبازی بنەماڵەی پاکی پێغەمبەر" و "خێراتربوونی ڕەوتی برەوپێدرانی چەمکی عاشوورا و فەلسەفەی خەباتی ئیمام حسێن لە جیهانی ئیسلام"ی بە گرینگترین بەرەکەتی سەفەری ئیمامی هەشتەم بۆ خۆراسان هێنایەئەژمار و پێیداگرت: دوژمنانی ئێران لە "خۆڕاگری و یەکدەنگیی هێزمەندانەی گەل، بەرپرسان و هێزە چەکدارەکان" و " داسەپێندرانی شکستی قورس بە هۆی هێرشە سەربازییەکانی ئێران" ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە ناتوانن گەلی ئێران و نزامی ئیسلامی لە ڕێگای شەڕەوە بەچۆکدا بێنن و بیکەنە کۆیلە و گوێ بە فەرمانی خۆ؛ هەر بۆیە ئێستا ئەم ئامانجەیان بە "دووبەرەکی نانەوە لە وڵاتەکەماندا" پێ و شوێن دەگرن کە لە بەرامبەردا، هەموو خەڵک و بەرپرسان و خاوەن بیر و ڕایان و قەڵەمبەدەستان دەبێ بە هەموو تواناوە قەڵغانی پۆڵایینی یەکدەنگیی پیرۆز و مەزنی گەل" بپارێزن و بەهێزتریشی بکەن.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی خۆڕاگریی گەل لەوپەڕی هێز و تواناوە لە شەڕی داسەپێندراوی دووەمی بە هۆکاری مەزنایەتیی تایبەت و سەربەزریی دووهێندنی ئێران لە چاوی خەڵکی هەموو جیهان زانی و بە هێنانەئارای پرسیارێکی گرینگ فەرمووی: بەراستی هۆکاری دوژمنایەتیی بێبڕانەوەی هەموو حکومەتەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران لە ماوەی ٤٥ ساڵی رابردوودا چیە؟

بەڕێزیان لە وەڵام بەم پرسیارە بەڕواڵەت سادە بەڵام لە بنەڕەتدا سەخت و پێچاوپێچە پێیداگرت: ئەمریکاییەکان لە ڕابردوودا هۆکاری ڕاستینەی ئەم دوژمنایەتییەیان لە ژێر ڕووکەشی وەک تیرۆریزم، مافی مرۆڤ، دیموکراسی، مەسەلەی ژنان و پرس و بابەتی دیکەی لەو چەشنە دەشاردەوە، یان بە ڕواڵەت دەیانگوت کە دەمانهەوێ کردەوە و ئاکاری ئێران بگۆڕین، بەڵام ئەم کەسەی ئێستا دەسەڵاتی ئەمریکای بە دەستەوەیە هۆکارە ڕاستینەکەی دوژمنایەتیی دژ بە ئێرانی ئاشکرا کرد و وتی: دەمانهەوێ ئێران گوێ بداتە قسەمان؛ بەو مانایە کە گەلی ئێران و نزامی کۆماری ئیسلامی گوێ بە فەرمانی ئەوان بێ.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی قسە و کردەوەکانی کاربەدەستانی ئەمریکایی بۆ بەچۆکداهێنان و گوێلەمست کردنی گەلی ئێرانی سووکایەتی و بێڕێزی کردن بە ئێرانییەکان زانی و فەرمووی: گەلی ئێمە لەو چاوەڕوانییەی قێزەونەی ئەوان یەکجار زیز بووە و بە هەموو تواناوە بەرامبەر بەو داخوازەیان دەوەستێ. 

سەرپەیڤ