ڕێکارەکانی ئێران بۆ چەسپاندنی ئاشتی و دەستەبەرکرانی کشانەوەی تۆکمەی هێزە داگیرکەرەکان لە غەززە
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی ٣ ڕێگاچارەی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و دەستەبەرکردنی کشانەوەی بەتەواوەتیی هێزە داگیرکەرەکان لە هەموو خاکی غەززەی خستەڕوو.
سەید عەباسی عێراقچی لە کۆبوونەوەی نائاسایی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەبارەت بە بارودۆخی غەززە ڕایگەیاند: بۆ دابینکرانی ئاشتی و دەستەبەرکردنی کشانەوەی تەواوەتی هێزە داگیرکەرەکان لە غەززە، دەبێت سووربین لەسەر دەکارگرتنی هەموو ئامرازە سیاسی و ئابووری و مافەوانییەکان، لەوان گەمارۆ، بایکۆت یان گوشارگەلی هاواهەنگی نێودەوڵەتی. ناوبراو وتیشی : هەروەها دەبێت ڕووبەڕووی ئەو حکومەتانە ببینەوە کە ڕژێمی داگیرکەر پڕچەک دەکەن و ئەو ڕژێمە لە هەمبەر شەرمەزارکرانی نێودەوڵەتی دەپارێزن و دادپەروەری ڤیتۆ دەکەن ، ئەوان چەندین یەگجار دوورن لە بێلایەنی ، هەرچەندە بێلایەنی لە بەرامبەر تاوانەکاندا بێلایەنییش نییە، بەڵکو هاوبەشیکردنە. وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پێویسته دەستبەجێ هه موو په یوه ندییەکانمان له گه ڵ بکوژانی خوشک و براکانمان له غه ززه بپچڕێنین که ئه مڕۆ خەونی گەمژانەی "ئیسرائیلی گه وره"یان لەسەر دایە .
سەید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی ڕاوێژکارییە دیپلۆماتیکییەکانی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە جەددە ، چاوی کەوت بە "فەیسەڵ بن فەرحان"ی وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی.
لەو دیدارەدا، دوولایەن وێڕای تاووتوێی دواگۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان بەتایبەت دۆخی جێی نیگەرانی غەززەو درێژەی تاوانکارییەکانی رژیمی زایۆنی دژی خەڵکی فەلەستین، جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی هاواهەنگی زیاتری وڵاتانی ئیسلامی بۆ ڕاگرتنی خێرای دەسدرێژکارییەکان، هاتنی یارمەتییە مرۆییەکان، و بەرەنگاربوونەوەی پیلانگەلی مەترسیدار و داگیرکارانەی ئەو رژیمە.
دوولایەن هەروەها جەختیان کردەوە لە، دەوری گرینگی هاوکاریی نێوان ئێران و عەرەبستان لە بەهێزکردنی سەقامی ناوچەیی و ڕێکخستنی ڕێک و پێکی وتووێژەکان، ڕێزگرتنی بەرامبەر و یەکسان و دەس وەرنەدان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە جەددە هەروەها لەگەڵ هاوشانە تورک، عێراقی، بەحرەینی و پاکستانییەکانیشی دیدار و وتووێژی کرد و لەو چاوپێکەوتنانەدا، جەخت کرا لەسەر پێویستیی هەنگاونانی بەکۆمەڵ، هاواهەنگ و خێرای وڵاتانی ئیسلامی بۆ راگرتنی دەسدرێژکارییەکان، لابرانی گەمارۆکان، خێراکرانی ڕەوتی ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان و بەرەوڕووبوونەوەی گەڵاڵەو پلانگەلی داگیرکەرانەی رژیمی زایۆنی لە ناوچەدا.