عەراقچی کردەوەی تروئیکای ئەوروپایی لە بارەی سنەپ بەک نایاساییە
وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ڕاگەیاندنی نایاسایی فەڕانسە ، ئاڵمان، و بەریتانیا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش لە پێوەندی لەگەڵ بڕیارنامەی ٢٢٣١ "٢٠١٥" مسۆگەرانە ڕەد کرد وبە توندترین شێوازی مومکین شەرمەزاری کرد.
وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کردەوەی تروئیکای ئەوروپایی کە بە پێچەوانەی مێکانیزمی چارەسەرکرانی ناکۆکیەکان "DRM" لە بەرنامەی گشتداگری کردەوەی هاوبەش بەرجامە، هەوڵ وتەقالای نایاسایی وناشەرعی بۆ گەڕاندنەوەی بڕیارنامە هەڵوشێندراوەکانە وئاشکرا بە پێچەوانەی بڕیارنامەکانی ٢٢٣١،ە. وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران پیداگرتووە : هەربەوجۆرە کە لە نامە جۆربەجۆرەکانی پیشوولەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پیداگری کراوە، سێ وڵاتی ئەوروپایی هیچ شیاوەتی مافەوانی یائەخلاقیان بۆ بەکارهێنانی مێکانیزمی بە ناو سنەپ بەک نیە. کەوایە ڕاگەیاندنیان بێ باێخ ، بەتاڵ وهیچ جۆرە شوێنەواری مافەوانی نیە. پاش ئەمەیش عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە پێوەندی تەلەفونی وەزیرانی دەرەوەی تروئیکای ئەوروپایی وبەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەوروپا ، کردەوەی سێ وڵاتی ئەوروپایی ،کارو کردەوەی ئەوانی لە چالاک کردنی ڕەوتی سنەپ بەکی بە نایاسایی زانی کەهیچ جۆرە بنەمایەکی یاسایی نیە ، ووتی ئێران بۆ پاڕاستن ودابین کردنی ماف وبەرژەوەندی نیشتمانی خۆی بە شێوەی پێویست بەم کردەوە نایاسایی وناشەرعیەی سێ وڵاتی ئەوروپایی وەڵام ئەداتەوە. سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە فەڕانسە، بەریتانیا وئاڵمان ، بەناوبانگ بە تروئیکای ئەوروپایی داواکاری خۆیان بۆ بۆژانەوەی مێکانیزمی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ئێران بۆئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندووە.