ئامادەبوونی زیاتر لە ١٠٠ میوان لە شەشەمین خۆلی خەڵاتی مستەفا"د.س"
بەڕێوەبەری ناوەندی زانست وتەکنۆلۆژیای مستەفا وتی: شەشەمین خولی خەڵاتی مستەفا لە ١٥ هەتا ١٨ی خەرمانان بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ میوان لە سیی وڵاتی ئیسلامی ،لە تاران بەڕێوە دەچێت.
مەهدی سەفارنیا لە پرێس کۆنفرانسی ئەمڕۆ کەلە شوێنی ناوەندی مستەفا بەڕێوەچوو، وتی: ئەم خەڵاتە لە شەممە پازدەی خەرمانان دەستپێدەبێت وهەتا پێنجشەممە نۆزدەی خەرمانان بە بەشداری بەربڵاوی زانایان ، تەکنۆلۆیاکاران وخویندکارانێک لە ئێڕان ووڵاتانی تر بەردەوام دەبێت. سەفاری نیا وتی ئەم خەڵاتانە لە شوێنی وەقفی زانستی دوو هەڵبژێردراوی پێشوو، بەڕێزان شاهین وفەروخزاد دابین کراوە، وتیشی: ڕۆژی یەکشەممە ، شازدەی خەرمانان بەرنامەکانی زانکۆیی وکۆبوونەوەی ئاڵووێرکردنی تەکنۆلۆژیا لە زانکۆی سەنعەتی ئەمیر کەبیر بەڕێوەدەچێت.میوانانی ناوخۆیی وبیانی ، مامۆستایان وخوێندکاران ئەتوانن بە شێوەی ئازاد لەم کۆبوونەوە پسپۆڕیەووتاردانەکان بەشداری بکەن.ئەم هەفتە زانستیە، دەرفەتێکە بۆ گەشەی هاوکاریەکان وئاڵووێر کردنی تەکنۆلۆژیای پێشكەوتەی نێوان وڵاتانی ئیسلامی وتەوەریەتی لە خەرمانانی ئەمساڵ ، بەهێزکرانی تۆڕی بلیمەتان وپێوەندیەکانی نێودەوڵەتیە.