ئه‌یلوول 02, 2025 20:44 Asia/Tehran
  • عەلی لاریجانی: ڕێگای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دانەخراوە

بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران وتی: ڕێگای دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دانەخراوە.

عەلی لاریجانی وتی: ئەمریکاییەکان تەنیا هەر بە قسە باسی دانوستان دەکەن و نایەنە سەر مێزی دانوستان، بە هەڵەیش دەڵێن کە ئەوەی دانوستان ناکات کۆماری ئیسلامییە، لەکاتێکدا کە ئێمە لە دووی دانوستانێکی ئاوەزمەندانەداین. لاریجانی راشیگەیاند: ئەوان بە هێنانەئارای هەندێ پرس و بابەت کە خۆیان دەزانن جێبەجیکردنیان هەر گونجاو نییە، بۆ وێنە سنووردارکردنی چالاکیی مووشەکی، شێوازێکی دانوستان دێننە ئاراوە کە بە کردەوە ڕێگا لە سەر دانوستان دادەخات.

سەرپەیڤ