وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هیچ وتووێژیک سەبارەت بە توانایی بەرگریانە ئەنجام نابێت
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : ئێران بە هیچ لەونێک سەبارەت بە تواناییەکان و بارستای بەرگریانەی خۆی لە گەڵ لایەنەکانی دیکە وتووێژ ناکات ئەو پرسە پرسێکی ڕەوا و نەگۆڕە .
ئیسماعیلی بەقایی ئەمرو لە کونفڕانسی هەفتانەی خۆیدا وتی : ئەمڕو زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ڕوون بووەتەوە کە نەتەوەی ئێران ڕێگا نادات سەبارەت بەو ئامێرانەی کە بۆ بەرگری لە نیشتمان سەربەرزی سەربەخۆیی و ئاسایشی ئێران پێویستە وتوێژێک بکرێ.
ئیسماعیلی بە قایی وتی دەبێ سەرەنج بدرێت بەو کارەساتەی وا هەروا لە غەزە ڕوو ئەدات
و ڕۆژانە ڕەهەندێکی نوێی جینۆساید لەم خاکەدا ئاشکرا دەبێت. ژمارەی شەهیدانی ئەم ناوچەیە هەر ساتێک و هەر خولەکێک ڕوولە لە زیادبووندایە؛ جا چە لەبەر پەلاماری سەربازی و برسێتی و تینوێتی بێت، یان تەنانەت لە ڕیزەکانی دابەشکردنی خۆراکدا. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە درێژەی قسەکانیدا وتی لە بارودۆخێکدا کە ڕژێمی زایۆنی بە کردەوە نیشانی داوە کە پابەند نییە بە هیچ ڕێسا و یاسایەکەوە و ئەمریکاش بە شێوەیەکی تاکلایەنە و بە تەواوی هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنی هەڵسوکەوت دەکات. لە وەها هەلومەرجێکدا هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەبێ پشت بە هێز و تواناکانی خۆیان ببەستن بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی و لەشکرکێشییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، چونکە بەرگریکردن لەخۆ و نیشتمان و وڵات بەرپرسیارێتی و مافێکی سروشتییە. وته بێژی وه زاره تی ده ڕه وه ی ئێران هه ڕوه ها سه باره ت به بانگه شه ی ڕژێمی زایۆنیستی له پێدانی ئامۆژگاری به که مینه کانی ناوچه که وتی: ڕوانگه ی ڕژیمی زایۆنی له به ڕامبه ڕ به ناوچه که به بێ گرینگی دان بە نه ته وه ، ئایین، ئاینزا و ڕه گه ز، نیشانه ی ئه وه یه که ئه م ڕژیمه هه ڕگیز له هێرش و لێدانی وڵاتانی ناوچه دا جیاوازی دانەناوە . ئەو ڕووداوانەی کە لە سوریا، لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو ڕوویانداوە، لەوانەش هێرش بۆ سەر ژێرخانی وڵاتانی دراوسێ، ئەو ڕاستییە پشتڕاست دەکەنەوە کە ڕژێمی زایۆنی هیچ نیەتێکی باشی بەرامبەر بە وڵاتانی ناوچەکە یان گرووپە نەتەوەیی و ئایینییەکانیان نییە.