ئه‌یلوول 08, 2025 19:30 Asia/Tehran
  • دەسپێکی سی ونۆهەمین کونفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتووی ئیسلامی لە تاران

سی ونۆهەمین کونفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتووی ئیسلامی بە ئامادە بوونی سەدان کەس لە زانایانی جیهانی ئیسلام و بە وتاردانی مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێران دەس پێی کرا.

مەسعوود پزشکیان لە ڕێ و ڕەسمی  کردنەوەی  دەسپێی بوونی  کۆنفرانسی یەکگرتوویی ئیسلامیدا وتی: دوژمن چەک بە وڵاتانی ئیسلامی دەفرۆشێت و سەرچاوەکانیان دەبات و دەیەوێت ئێمە لە بەرامبەر یەکتردا ڕووبەڕوو بکاتەوە . ئێمە لەگەڵ هیچ وڵاتێکی موسڵماندا شەڕمان نییە، هەروەها بەدوای ناکۆکیدا ناگەڕێین، پابەندین بە یەکگرتوویی ئومەتی ئیسلامی. سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: هیوادارین بەڕێوەبردنی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە ببێتە هۆی بەهێزتر بوونی ئەوو یەکگرتووییەی کە پێغەمبەری خودا بۆ بەدیهێنانی لەنێوان نەتەوە و پێکهاتەکان مەبعووس کراوە . سەرۆک کۆمار ڕوونی کردەوە: ئەگەر بەڕاستی ئوممەتی ئیسلامی لە چوارچێوەی  "یەدی واحیدە"دا بوایە، ئایا ڕژێمی زایونی، ئەمریکا، یان هەر دەسەڵاتێکی دیکە دەوێرێت تەنانەت چاوی تەماحی لە موسڵمانان  بێت  یان مافەکانیان پێشێل بکات؟ وەڵامەکەی ڕوونە: ئەگەر ئوممەتی ئیسلامی یەکگرتوو بوایە، کارەساتی لەو جۆرە مومکین نەدەبوو. زیاتر لە ٨٠ میوانی نێودەوڵەتی و ٢١٠ میوانی ناوخۆیی بەشداری ئەم کۆنفرانسە دەکەن. کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بە دروشمی " نەبی ڕەحمەت و ئومەتی واحیدە" بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ