ناسێندرانی هەڵبژێردراوانی شەشەمین خولی خەڵاتی نێودەوڵەتیی "مصطفی (ص) "
ئهیلوول 09, 2025 17:52 Asia/Tehran
هەڵبژێردراوانی شەشەمین خولی خەڵاتی نێودەوڵەتیی "مصطفی (ص) " بە ئامادەبوونی عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی کارگرووپی ئەم خەڵاتە و ژمارێک لە بەرپرسان لە ناوەندی "مصطفی (ص) " ناسێندران.
وەهاب میرڕوکنی لە ئێرانەوە لەم خولەی خەڵاتی "مصطفی (ص) " لە بواری تەکنۆلۆژیای پێوەندی و زانیاری، مەهمەت تونەر لە تورکیاوە لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیای بایۆلۆجیی پزشکی، پڕۆفیسۆر محەممەد خواجە نەزیرەدین لە هیندستانەوە لە بواری زاستی بنەڕەتی و ئەندازیاری براوەکانی خەڵاتی "مصطفی (ص) "ی ساڵی ٢٠٢٥ بوون. ناوەندی زانست و تەکنۆلۆژیای "مصطفی (ص) " بە ئاسۆی پەرەپێدانی ئاشتی، ئاسایش و ئاسوودەیی مرۆڤایەتی، چالاکیی خۆی لە ساڵی ١٣٩١ـەوە دەست پێکردووە و پەرەپێدانی زانست و تەکنۆلۆژیا لە جیهانی ئیسلامی کردووە بە ئەرک و فەرمانبەرێتیی خۆی.