ئه‌یلوول 10, 2025 19:01 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئێران وئاژانس لەسەر هاوکاری تازە

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە سەر هاوکاری تازە ڕێککەوتن .

ڕێککەوتنی ئێران وئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە دیداری ڕافائیل گروسی وسەییدعەباس عەراقچی ، لە قاهیرە دەس کەوت ودوای ئەوە وەزیری دەرەوەی ئێران ، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ووەزیری دەرەوەی میسرلە پرێس کۆنفرانسێکی  هاوبەش ئامادەبوون.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم پرێس کۆنفرانسەدا وتوویەتی کەئەم ڕێککەوتنە دەستەبەر دەکات کە هاوکاری دوولایەن بە جۆرێک بەردەاوم بێت کە سەروەری نیشتمانی ئێران ڕێزی لیبگیردرێت و پیداویستیەکانی تاقیکردنەوەی ڕاستیەکانی ئاژانس دابین بکرێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وشداری دا کە لە ئەگەریی هەرجۆرە کاروکردەوەی دۆژمنکارانە لەدژی ئێران لەوان گەڕاندنەوەی بڕیارنامە هەڵوەشێندراوه کانی ئەنجومەنی ئاسایش ، ئێران هاوکاری لەگەڵ ئاژانس بە تەواو کراو دەزانێت. هەرلەوحاڵەدا میسریش هێواداری دەربڕی کە ڕێککەوتنی ئێران وئاژانس ڕێبازی تازە بۆ وتووێژە ناڤۆکیەکان بکاتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وبەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دوای ئەم ڕێککەوتنە لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسردیداریان کرد ولەدەوری حکومەتی میسر لەم ڕێککەوتنە  دا ڕێزیان گرت. 

سەرپەیڤ