پێداگریی وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەر بەرەنگاربوونەوەی یەکلایەنەخوازی لە جیهاندا
ئهیلوول 17, 2025 09:20 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە ئێران خۆی یەکێک لە قوربانیانی یەکلایەنەخوازیی ئەمریکا و شەڕاشۆییەکانی ڕژێمی زایۆنییە، بەڵام ئەو بابەتانەیش نەبۆتە هۆی ئەوەی کە ئێمە خەمسار و کەمتەرخەم بین بەرامبەر بە ئەرک و ئەستۆگرییەکانمان وەک دەورگێڕێکی چالاکی نێودەوڵەتی.