ئه‌یلوول 17, 2025 19:10 Asia/Tehran
  • بەقایی: جینۆساید لە فەلەستین خەریکی ڕوودانە

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران بە ئاماژەدان بە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یه کگرتووه کان لە بارەی بارودۆخ لە غەززە و فەلەستینی داگیرکراو وتی: ئەوشتەی کە لە فەلەستین خەرێکە ڕووئەدات ، جینۆ سایدی ئاشکرایە .

 

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی ئەمدواییەی خۆی بە پیداگری لەسەر جینوسایدی ئاشکرای خەڵکی فەلەستین لەلایەن ڕژێمی زایۆنی ، دەوری ئەمریکا وهاودەستی بەریتانیا لەم قەیرانەی بەرجەستە کرد.

ئیسماعیل بەقایی بەرتەسکیە بێ وێنەکانی ئەمریکا بۆ شاندی ئێرانی لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە  یه کگرتووه کانی  بە پێچەوانە لەگەڵ وادەوبەڵێنەکانی نێودەوڵەتی زانی وپیداگرت کە ئێران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تێگەیشتن گەلێکی هەیە  ولە ئەگەریی بنپێکردنی ڕێککەوتن ، کاروکردەی بەرامبەر نیشان ئەدات.

بەقایی وتی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئاشتیخوازانەیە وتومه ته کانی ڕۆژئاوا بیانووهێنانەوەیە ، هەروەها ئەمریکا مافی بیروڕادەربڕین لە بارەی تواناییە بەرگریکارانەکانی ئێرانی نیە. ناوبراو لەبارەی دیپلۆماسی ناوچەیش وتی کە ئێران لە وتووێژ وهاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی وحکومەتەکان لەوان عێراق ، سووریا وڤێنزۆئیلا پێشوازی دەکات وداکۆکی لە خەڵکی فەلەستین تاوان نیە.  

ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی دایە بایکۆتی وەرزشکارانی ڕژێمی زایۆنی، دانی بەڵگە وسەندی بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن ڕژێمی زایۆنی بە کۆمیساریای مافی مرۆڤ وگرینگایەتی سەربەخۆیی ئەوروپا لە دۆسیەی ناڤۆکی ئێران وپیداگرت کە ئێران لە دیپلۆماسی خۆنابوێری وهەردەرفەتێک بۆ دابین کردنی بەرژەوەندی وڵاتی خۆ کەڵک وەردەگرێت. 

سەرپەیڤ