عەراقچی: ئێران ئەرکی خۆی بەجێهێناوە، ئێستای نۆرەی ئەورووپایە
وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئەڵمان و ئینگلیز و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، لە پێوەندییەکی تەلەفوونیی هاوبەش سەبارەت بە مەسەلەی ئەتۆمی و هەڵگیرانی بایکۆتە زاڵمانەکان لە سەر ئێران بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
عەباس عەراقچی لەم پێوەندییە تەلەفوونییەدا بە ئاماژە بە هەڵوێستی بنەڕەتیی ئێران سەبارەت بە گرینگایەتی پاراستنی کەشی دیالۆگ و دیپلۆماسی لە پێناو پێشگری بە تەشەنەی ناکۆکی، بڕیاری سێ وڵاتی ئەورووپایی بۆ گەڕاندنەوەی بایکۆتە هەڵوەشێندراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی بەدوور لەهەر چەشنە پاساوێکی یاسایی و ئاوەزمەندانە وەسف کرد و وتی: ئێران ئامادەیە بۆ دیتنەوەی ڕێگاچارەیەکی دادگەرانە و هاوسەنگ کە دەستەبەری بەرژەوەندییەکانی دوولایەن بکات؛ گەیشتن بە وەها ئامانجێکیش پێویستی بە ستراتژییەکی ئاوەزمەندانە و سەربەخۆیە لە لایەن سێ وڵاتی ئەورووپاییەوە و هەروەها خۆدوورخستنەوەیان لە وەبن کاریگەری کەوتنی ئەو دەورگێڕانەی کە هیچ بایەخێک دانانێن بۆ دیپلۆماسی و یاسا و ڕێسا و بەها نێودەوڵەتییەکان. لەم پێوەندییە تەلەفوونییەدا، ڕوانگە و پێشنیاری بەرامبەر بۆ بەردەوامکرانی دیپلۆماسی خرایە بەر باس و لێکدانەوە.