ئه‌یلوول 19, 2025 19:47 Asia/Tehran

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەک کە خوازیاری هەڵوەشانەوەی هەمیشەیی سزاکانی سەر ئێران بوو ڕەت کردەوە

بڕیارنامەی هەڵوەشانەوەی سزاکانی سەر ئێران، لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە ٤ دەنگی  ئەرێ، ٩ دەنگی نەیار و ٢ دەنگی بێ لایەن پەسەند نەکرا. نوێنەری ڕووسیا لە کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند  گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران  بە فەرمی ناناسین . نوێنەری ڕووسیا پەسەندنەکردنی بڕیارنامەکەی  هاوپەیوەند  بە درێژەی لابردنی  سزاکانی  سەر ئێران بە بێ هیچ بنەمایەکی یاسایی لەقەڵەمدا و ڕایگەیاند کە ڕووسیا گەڕانەوەی سزاکان بە فەرمی ناناسێ  . نوێنەری چین هەروەها وتی: چالاککردنی سناپباک دەبێتە هۆی گرژی و پشتیوانی لە  درێژکردنەوەی لابردنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکەین. کردەوەی دوژمنکارانە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دۆخەکە قورس دەکات. کردەوەکانی ئەمەریکا دژی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی  بووە و تەنانەت هێرشیان کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران. بۆیە چالاککردنی سناپباک قبوڵ ناکرێت و متمانە دروست ناکات و دەبێتە هۆی دروستبوونی گرژی. وتیشی: چین هەمیشە پاڵپشتی ڕێگای ئاشتیانە و دیپلۆماسی بووە و پێی وایە نابێت بگەڕێینەوە بۆ زنجیرەی سزاکان. ئێران هەمیشە هەوڵی داوە و ڕایگەیاندووە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئاشتیانەیە و سەرەڕای هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا هاوکاریی لەگەڵ ئاژانسەکەدا کردووە. ئەوروپا داوای ئیسنەپ بەک  هەڵبوەشێنێتەوە ، چونکە بەکارهێنانی زۆر لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا سوودی نییە.

سەرپەیڤ