گەڵاڵەی پێشنیاریی ئێران بە ئوروپا - ڕێگایەک بۆ بەرەو پێشچوون هەیە
ئهیلوول 19, 2025 21:49 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵاڵەی پێشنیار کراوی ئێران بە ئوروپا جەختی کرد کە ڕێگایەک بۆ بەرەو پێشچوون هەیە بەڵام ئێران ناتوانێ تەنیا دەورگێڕێک بێت کە بەرپرسایەتیی کارەکەی لە ئەستۆی بێت
عەباسی عێراقچی وتی گەڵاڵەیەکی قەبووڵکراو و گونجاوی پێشکەشی یەکێتیی ئوروپا کردووە تا بەر بگرێ بە ڕوودانی قەیران . ناوبراو جەختی کرد ئێران پشکی خۆی لە ڕێککەوتن لە گەڵ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤوکی و بە پێشکەشکرانی ئەو پێشنیارە ئەنجام داوە . بەڵام ئوروپا بە بیانوو هێنانەوە خۆی دوور دەخاتەوە لە قەبووڵکردنی ئەو پێشنیارە . عێراقچی وێڕای ئاماژە بەوەی کە گەڵاڵەی پێشنیار کراو پشتیوانی هەموو ئەرکانی حکومەتی لە پشتە وتیشی ڕێگایەک بۆ بەرەو پێشچوون هەیە بەڵام ئێران ناتوانێت تەنیا لایەنێک بێت کە هەنگاو هەڵدەگرێت .