کاردانەوەی پزشکیان لەحاند گەڕانەوەی سزاکان: نەتەنز و گرینگتر لە نەتەز ساز دەکەین
سەرۆک کۆماری ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵی ڕۆژئاوا بۆ گەڕانەوەی سزاکانی سەر ئێران وتی : ڕۆژئاوا ناتوانێ بەر بە ئێمە بگرێ
مەسعوودی پزشکیان لە مەراسیمێکدا بۆ ڕێزلێنان لە مێداڵهێنەرانی ئێرانی لە ئۆڵۆمپیادی زانستی جیهانی، لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ چالاککردنی میکانیزمی گەڕانەوەی سزاکان دژی ئێران وتی: ئەوان دەیانەوێت ڕێگاکەمان بگرن، بەڵام ئێمە کاتێک ڕووبەڕووی هەر ئاستەنگێک دەبینەوە، ئێمە یان ڕێگایەک دەدۆزینەوە یان ڕێگایەک دروست دەکەین. سەرۆک کۆماری ئێران وتی دوژمنان نەتەنزیان پێکا ، بەڵام ئاگایان لەوە نیە کە مرۆڤەکان نەتەنز و گرینگتر لە نەتەنز ساز دەکەنەوە،پزشکیان وتی نابێت ڕێگە بدەین ڕژێمێکی تاوانکاری ساختە بە زۆر ئیرادەی خۆی لە ناوچەکەدا پێشبخات. ئێران بە پشت بەستن بە ئێوە دەتوانێ ئاوادانی و دادپەروەری و ئینساف بۆ خۆی و ناوچەکە بهێنێت.