سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلسی ئێران: پلانداڕێژانی گوشارخستنە سەر ئێران ئامادەبن باجێکی قورستر لە ڕابردوو بدەن
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: زۆرترین فشار شکستی هێناوە و هۆکارانی ، ئەمجارە قورستر پەشیمان دەبنەوە
. ئیبراهیم عەزیزی ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس بە جددی هۆشداری دایە ئەو وڵاتانەی کە لە پرۆسەی دانۆستانەکاندا لە نیازپاکی ئێران کەڵکی خراپ وەر دەگرن نووسی سیاسەتی زۆرترین فشار هەرگیز ئەنجامی نەبووە و ئەمجارە نەک هەر بێ ئەنجام دەبێت، بەڵکو تێچووی قورستر لە جاران بۆ پلاندانەر و جێبەجێکارەکانیشی لێدەکەوێتەوە. عەزیزی جەختی لەوە کردەوە: ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو نیشانی داوە کە زۆرترین گوشار لە دژی نەتەوەی ئێران شکستی هێناوە و تەنیا دەرئەنجامی زیادبوونی تێچوو بووە بۆ دوژمنان. نەتەوەی ئێران هەرگیز لە هەمبەر هەڕەشە و گوشارەکان پاشەکشەی نەکردووە و هەرگیز پاشەکشەش ناکات و ئەم خۆڕاگرییەش هۆکاری سەرەکی شکستی هەموو سیاسەتە دوژمنکارانەکان بووە. حسێن قەریبی دیپلۆماتکاری ئێرانیش ڕەخنەی لە ئەوروپییەکان گرت و وتی: دوای کشانەوەی ترەمپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ، ئەوروپییەکان نەک هەر توانای چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمریکایان نەبوو، بەڵکو نەیشیانتوانی کەمترین بێلایەنی بەرامبەر گوشارەکانی ترەمپ بپارێزن . هاوکات میخائیل ئولیانۆف نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ڕایگەیاند کە مۆسکۆ و پەکین دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی ئێران دەخەنە ڕوو. ئەم دیپلۆماتکارە باڵایە ڕوسییە هەروەها ڕایگەیاندووە کە "وڵاتانی ئەوروپی بە کردەوەکانیان پڕۆسەی سیاسی، هەوڵە دیپلۆماسییەکان و هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانس تێکدەدەن". هەروەها ڤاسیلی نەبێنزیا نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ڕووسیا هیچ هۆکارێک نابینێت بۆ درێژکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران. نوێنەری هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: چین پشتیوانی لە کۆتایی هاتنی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ سەر ئێران دەکات. ئاماژەی بەوەشکرد، چین بەتوندی دژایەتی فشارەکانی هەندێک وڵات دەکات بۆ چالاککردنی میکانیزمی گەڕانەوەی سزاکان دژی ئێران و هەنگاوێکی لەو شێوەیە بە زەبرێکی جددی لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردنی سیاسی پرسی ئەتۆمی ئێران دەزانێت. ستیفان دوجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی: هیوادارین لە هەفتەی داهاتوودا هاوکات لە گەڵ لەگەڵ کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان شایەتی پێشکەوتن لەسەر پرسی ئەتۆمی ئێران بین، لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران له کاردانه وه به هه وڵه کانی سێ وڵاتی ئه ورووپایی بۆ گه ڕانه وه ی سزاکانی سەر ئێران وتی: ئێران مافی وەڵامدانەوەی گونجاو بە کرده وه یه کی نایاسایی هەیە .