ئه‌یلوول 23, 2025 21:15 Asia/Tehran

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی لە وتاردانێکی تەلەڤزیۆنیدا فەرمووی: ئەمڕۆ لە بواری پیتاندنی یۆرانیۆمدا لە ئاستێکی بانداین، هەڵبەت ئەو وڵاتانەی کە بەنیازی سازکردنی چەکی ئەتۆمین ئەم پیتاندنە تا ٩٠%یش دەبەنە پێشەوە، بەڵام ئێمە لەبەر ئەوەی کە پێویستمان بە چەک نییە و بڕیارمان لەسەر نەبوونی چەکی ئەتۆمیش داوە، نەمانگەیاندۆتە ئەو ئاستەی پیتاندن.

ئێمە یورانیۆممان تا ٦٠% پیتاندووە کە ئەوەش بۆ هەندێ کاروباری زەرووری وڵاتەکەمان زۆر پێویستە. حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی هەروەها سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکایش وتی: لە ڕەوشی هەنووکەدا دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هیچ سوودێکی بۆ ئێمە نییە و هیچ زیانێکیشمان لێ دوور ناخاتەوە، دانوستان لە باروودۆخی ئێستادا زیانگەلێکی دەبێ کە قەرەبووکردنەوەیان گونجاو نییە. 
مەقامی مەزنی ڕێبەری پێیداگرت: لایەنی ئەمریکایی هەر لە پێشەوە ئەنجامی دانوستانەکانی دیزاین کردووە، ئەوە دانوستان نییە، داسەپاندنە و هیچ سوودێکی نییە.

سەرپەیڤ