ئه‌یلوول 24, 2025 18:47 Asia/Tehran
  • ڕەنگدانەوەی فەرمایشەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە مێدیا جیهانیەکاندا : ئێران ملکەچی گۆشار نابێت

شەوی چوارشەمە حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وتاردانێکی تەلەفیزیونیدا ڕوولە خەڵکی ئێران جەختیان کرد : ئێران لە هیچ پرس و بابەتێکدا ملکەچی گوشارەکانی ئەمریکا نابێت و وتووێژ لە گەڵ واشنگتون بێ ئاکامە .

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی  ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی فەرموویان: لایەنی ئەمریکی پێشتر دەرئەنجامی دانوستانەکانی دیاری کردووە؛ وەستاندنی پیتاندن و سنووردارکردنی توانا مووشەکییەکانی ئێران. ڕێبەری شۆڕش  فەرمووشیان : ئەمە دانوستان نییە، بەڵکو سەپاندنە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی  وتیشیان : پیتاندنی یۆرانیۆم بەردەوامە و تەنیا بۆ پێداویستییە مەدەنییەکانە لە کەرتەکانی وزە، پزیشکی و کشتوکاڵدا . ئێران پێویستی بە چەکی ئەتۆمی نییە و بەنیازی بەرهەمهێنانی  چەکی ئەتۆمیش نییە. به ریزیان  هەروەها ئاماژەی بە شەڕی دوانزە ڕۆژەی ئەم دواییە لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیستی کرد و جەختیان کرد: یەکگرتوویی و یەکڕیزی  نەتەوەی ئێران گرینگترین فاکتەر و هۆکاری تێکشکاندنی پیلانی دوژمنانە. لە کۆتاییدا ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران  شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵای بە سەرمایەی هەمیشەیی بۆ لوبنان و جیهانی ئیسلامی زانی و فەرموویان : یەکگرتوویی  نەتەوەکان  پیلانی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە.

ئەم وتارە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن میدیاکانی جیهانەوە ڕووماڵ کرا. لە یۆرۆنیوز و ڕۆیتەرزەوە تا دەگاتە ئەلجەزیرە و ئەلمەیادین، ئەلنوجەبا، ئەلمەسیرە و ئەلعەهد و ئەلحەدەس، هەموویان ڕاپۆرتیان دا کە هەڵوێستی ئێران نەگۆڕاوە و تاران لەژێر فشاردا دانوستان قبوڵ ناکات.

هەروەها لێدوانەکانی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی وڵات و ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە دانوستانێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا لە لایەن سێ ڕۆژنامەی  ئینگلیزی زمانی بەناوبانگی هیندستانی  : تایمز ئاڤ ئیندیا ،  ئیندیەن  ئێکسپێرس و هێندووش ڕۆماڵ کرا .

سەرپەیڤ