پزشکیان: ئێران لە هەمبەر باهۆز و گەردەلولەکانی مێژوودا ڕاوەستاوە
سەرۆک کۆماری ئێران وتی : ئێران بەردەوام لە هەمبەر گەردەلولەکانی مێژوودا ڕاوەستاوە و بە ڕۆحێکی بەرز و ئیرادە و ورەیەکی لە بن نەهاتوو بەرەنگاری هێرشبەران و دەسدرێژکاران بووەتەوە .
مەسعودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێران لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان وێڕای ئاماژە بە بەرگری دوازدە ڕۆژەی خەڵکی ئێران وتی نەتەوەی ئێران سەرەڕای توندترین سزاکان و گوشارە دەرەوەییەکان یەکپارچە پشتیوانیان لە هێزە چەکدارەکانی وڵات کرد پزشکیان دەسدرێژییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی ڕێک لە کاتێکدا کە لە ڕێبازی وتووێژەکاندا بووین بە خەیانەتێک لە هەمبەر ئاشتی و سەقامی ناوچەکە زانی و جینوساید لە غەزە بوردمانی ژێرخانەکان برسییەتی منداڵان و هەڕەشەی دەسەڵاتداریەتی وڵاتانی ئیدانە کرد و وتی کتێبێک لە کوشتار و قەڵاچۆ لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە لە وڵاتی خۆم بە ئێوە نیشان ئەدەم و دڕندەکاران بە ناوی ئاشتی و ئارامشەوە ئەو جەنایەتەیان کرد ڕژێمی زایونی بە و جۆرە 65 هەزار مرۆڤی بێ دەرەتانی لە خاک و خۆێندا گەوزاند . ڕێگای ئاو و د ادپەروەریان بە سەر خەڵکدا داخست .
ئەگەر لە هەمبەر ئەو یاسا بەزاندنانە ڕانەوەستین ئەم کارانەی وا پێشینەیان نییە بەرۆکی دینا دەگرێتەوە . پزشکیان جەختی کرد کە ئێران هیچکات بە دوای بەرهەمهێنانی چەکی ناڤۆکییەوە نەبووە و نابێت . ناوبراو کردەوە نا یاساییەکانی هێندێک لە وڵاتانی ئوروپایی دژێ ئێرانی ئیدانە کرد و جەختی کرد کۆماری ئیسلامی بە دوای ئاشتی و سەقام و هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی ناوچەیە و داوای لە کۆمەڵگای جیهانی کرد لە باتی زۆر و توند و تیژی بە پێی متمانە سازی و هاوتەریبی ، ئاسایش و گەشە دابمەزرێنن .
پزشکیان جەختی کرد ئێران بە پشت بەستن بە فەرهەنگی ئاشتیخوازانە و هاودڵی ئامادەی هاوکاری پاوەجێی لە گەڵ وڵاتانی ئاشتیخوازە . ناوبراو ڕاوەستاوی و خۆڕاگری مێژوویی خەڵکی ئێرانی بە سەکۆیەک بۆ داهاتووییەکی ڕوون و بە دەرفەت زانی .ا