ڕابەری باڵای شۆڕش: شەهادەت پاداشتی جیهادە
ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا بەبۆنەی حەوتەی بەرگری پیرۆز، شەهادەتی بە پاداشتی جیهاد زانی و فەرموی گەلان بەهۆی موجاهیدەتەوە گەشە دەکەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا، دەقی پەیامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕش کە هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی شۆردنەوە و گوڵباران کردنی گڵکۆی شەهیدان لە سەرانسەری وڵات لەلایەن حوجەتولئیسلام موسەوی موقدەم نوێنەری وەلی فەقیھ ، لە دامەزراوەی شەهیدان و لەخۆبوردوان لە گوڕستانی شەهیدان (بەهەشتی زەهرای تاران) خوێندرایەوە بەم جۆرەیە:
"بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
ئەمساڵ حەوتەی بەرگری پیرۆز بە شەهیدبوونی ژومارێک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی خۆڕاگری ئیسلامی و لاوانی ئازا لە شوێنە جۆربەجۆرەکان، شکۆمەندتر بوو.
شەهادەت پاداشتی موجاهیدەتە، چ لە بەرگری هەشت ساڵە ، چ لە شەڕی قارامانانەی ۱۲ ڕۆژە و چ لە لوبنان و غەزە و فەلەستین ، گەلان بەو موجاهیدەتانەوە گەشە دەکەن و بەم شەهادەتانەوە گەورە بەنێوبانگ دەبن.
گرینگ ئەوەیە کە باوەڕمان بە بەڵێنی ئیلاهی لەبارەی سەرکەوتنی حەق بەسەر ناحەقدا هەیە و پێبەندین بەرامبەر بە ئەرکی خۆمان لە سەرکەوتنی دینی خودادا.
سەید عەلی خامەنەیی"