لاریجانی : حیزبوڵڵا ڕەوتێکی ڕەسەن و بەربەستێکە لەبەردەم ڕژێمی زایۆنیدا
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وتی : حیزبوڵڵا ڕەوتێکی ڕەسەنە کە نەتەنیا لە هەمبەر ڕژێمی زایونیستی ڕاوەستاوە بەڵکوو نیگەرانییە سەرەکیەکەی ئاسایش و ئەمنیەتی خەڵکی لوبنانە .
عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران کە بۆ بەشداری لە ڕێو ڕەسمی بەرز ڕاگرتنی یەکەمین ساڵیادی شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان و سەید هاشم سەفیەدین جێنشینی بەڕێزیان گەیشتە بەیرووت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی : لەدۆخی هەندووکەدا و لە هەمبەر زێدەخوازییەکانی ڕژێمی زایونی پێویستە وڵاتانی ناوچە پێکەوە هاوکاری چڕیان بێ بەچەشنێک کە ئەگەر لە ڕابردوودا ناکۆکیان پێکەوە بووە دەبێ ئێستا وەلای بنێن و بنەمای کاری خۆیان لەسەر هاوکاری دابنێن. سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران وێڕای جەخت کردن لەسەر بێ بەزەیی و دڕندەکاریی ڕژێمی ز ایونیستی وتویەتی ڕەفتاری ڕژێمی زایونیستی بۆ هەمووان ئاشکراتر بووە وتەگەلێک کە سەید حەسەن نەسڕوڵڵا لە دەیەکانی ڕابردوودا دەیکوت ، ئێستاکە بۆ هەمووان ئاشکراتر بووە . عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە گەڵ نەواف سەلام سەرۆک وەزیرانی لوبنان و نەبیە بێرڕی سەرۆکی پارلەمانی لوبنان وێڕای ئاماژە بە پێلانەکانی ڕژێمی زایونیستی بۆ جیهانی ئیسلام وتی : چاوەڕوانی ئەوەین کە وڵاتانی ناوچە لە هەمبەر پیلانەکانی ڕژێمی ز ایونیستی هێزمەند و سەربەخۆ بن . سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادە بوون لە سەر گڵکۆی شەهید سەید حەسەن نەسڕوڵڵا لە بەیرووت بەشداری ڕێ و ڕەسمی فەرمیی ساڵیادی شەهادەتی شەهید سەید حەسەن نەسڕوڵڵا ، شەهید هاشم سەفیەدین و ژمارێک لە فەرماندەران و خەباتکارانی خۆڕاگری لوبنان بوو.