ئه‌یلوول 29, 2025 21:39 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: بەچۆکدا هێنانی نەتەوەی ئێران خەون و خەیاڵە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بە چۆکدا هێنانی نەتەوەی ئێران خەون و خەیاڵێکە

مەسعوودی پزشکیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە مەراسیمێکی یادکردنەوەی ڕۆژی ئاگرکوژێنەوان، ئاماژەی بە هەوڵەکانی دوژمنان کرد بۆ دروستکردنی دووبەرەکی ناوخۆیی و وتی: "ئەم کەسانەی باس لە مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی دەکەن؛ هەمان ئەو ئەوروپیگەلەن کە ژستی وەها دەگرن و  ئەمریکییەکان کە بانگەشەی بەزەیی و دڵسۆزی بەرامبەر مرۆڤایەتی دەکەن؛ سەیری ئەوە بکەن لە غەززە چی دەکەن. ڕژێمی داگیرکەری  زایۆنی ، وەک ڕژێمێک کە ساڵانێکە ناوچەکەی ئاڵۆز کردووە، تەنانەت جارێکیش لە ئەنجومەنی ئاسایشدا سزا نەدراوە و ئیدانە نەکراوە، تەنها لەبەر ئەوەی ئەمریکا بە مافی  ڤیتۆی خۆی هەموو شتێک دەسڕێتەوە”. سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەوان دەیانەوێت سزامان بەسەردا بسەپێنن، چونکە ئێمە ئامادە نین کڕنۆشیان بۆبکەین ؛ چونکە نامانەوێت سووکایەتیمان پێی بکەن. خەونی  بە چۆکدا هێنانی  ئێران و گەلەکەمان تەنیا خەون و خەیاڵێکە.

سەرپەیڤ