بەرز بوونەوەی ئاستی پەیوەندییەکان لە بواری بەرگری و سەربازی ئێران و تورکیا
وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەمەبەستی دیدار لەگەڵ هاوتا تورکەکەی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، وتی: بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی هەردوو بواری بەرگری و سەربازی لەگەڵ تورکیا لە بەرنامەی کاردایە.
ئەمیر سەرتیپ عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند: لەم سەردانە دوو ڕۆژەدا کە لەسەر بانگهێشتی یاشار گولەر وەزیری بەرگریی نیشتمانیی تورکیا ئەنجام دراوە، بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی بەرگری و سەربازی و ئەمنیی ئەو وڵاتە دۆست و دراوسێیە دیدار و چاوپێکەوتنمان هەبێت. وه زیری به رگریی ئێران وتی: تورکیا و ئێران دوو وڵاتی ئیسلامین و کاریگه ریان له پرسه ناوچه یی و نێوده وڵه تی و جیهانی ئیسلام دا هه یه و هاوکاریی دوو وڵات له به رزکردنی ئاستی په یوه ندییه کان به تایبه ت له بواری به رگریدا یارمه تی ئەدات بە دامه زراندنی سه قامگیری و ئاسایشی سنووره کان. ناوبراو بە ئاماژەدان بە سنووری هاوبەشی زیاتر لە 500 کیلۆمەتر لە نێوان هەردوو وڵات، جەختی لە سەر پێویستی هاوکاریی سنووری کردەوە و ڕایگەیاند، لە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا، جگە لەو پرسانە و هاوکاری پیشەسازی بەرگری، قەیرانەکانی ناوچە تاوتوێ دەکرێت و لێکۆڵینەوەیان بۆ دەکرێت و بڕیاریان لەسەر دەدرێت.