پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ سی و دووهەمین کۆنفڕانسی سەرانسەری نوێژ
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ سی و دووهەمین کۆنفرانسی سەرانسەری نوێژ، ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەرک و فەریزەی مانادار و ژیانبەخشی نوێژ لە چارەنووسی مرۆڤدا کرد، و کۆنفرانسی نوێژی بە یەکێک لە کۆڕ و کۆبوونەوە سودبەخشەکانی وڵات زانی.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا بۆ سی و دووهەمین کۆنفرانسی سەرانسەری نوێژ، ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەرک و فەریزەی مانادار و ژیانبەخشی نوێژ لە چارەنووسی مرۆڤ لە دونیا و قیامەتدا کرد و جەختیان کرد: پەرە دانی و فێرکردنی نوێژ، ڕوونکردنەوەی تیشک خستنە سەر جوانییە شارەوەکانی نوێژ و دەروەست بوون بەرامبەر بە نوێژ تەکلیفی مسوگەری دەزگاکانی بانگخوازی دین و کەسایەتییە ئایینی و ئیماندارەکانە کە دەبێ بۆ ئەم کارە لە ئامێر و شێوازی نوێ سوود وەربگیردرێ . لە درێژەی پەیامەکەی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ کونفڕانسی سەرانسەری نوێژ هاتووە کونفڕانسی نوێژ یەکێک لە سوودمەندترین کۆبوونەوەکانی وڵاتە . پەیامی ڕێبەری مەزنی ئینقلاب بۆ کۆنفرانسی نوێژی سەرتاسەری داهاتوو کۆنفڕانسی نوێژ یەکێکە لە کۆڕ و کۆبونەوە هەرە سودبەخشەکانی وڵات، و ئەو ڕۆژەی کە تێیدا بەڕێوەدەچێت یەکێکە لە ڕۆژانی پڕ بەرەکەتی ساڵ و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ تایبەت بوون و بەرچاو بوونی ئەم فەرزە مانادار و ژیانبەخشە لە نێوان فەرزە ئیسلامییەکان. نوێژ ئەو کاتە کە بە ئادابی تایبەت بە خۆی وەک خاکەڕایی و دڵسپاردن بە پەروەردگار ئەنجام دەگرێ دڵ هێور وورە پتەو ئیمان و بڕواش قووڵ و هیواش زیندوو دەکاتەوە . باوکان و دایکان و پاشان ماموستایانی وانە بێژ و ئەو کات یاسا وڕێسا و عادەتە کانی ژیان هاوپەیوەند لە گەڵ نوێژ لە بڵاو کردنەوە و دەروەست بوون بە نوێژ ڕوڵیان هەیە.