ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران: ئێران لە لوتکەی ئامادەیی بەرگریدایە
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران وتی: هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن و لە ئەگەری هەر دەستدرێژییەکدا دوو جار وەڵامی دوژمن دەدەنەوە.
ئێبراهیمی ڕەزایی وتی بە دڵنیایەوە دەڵێم کە ئەمڕۆ توانایی بەرگری و ڕەزمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاو چوارمانگی ڕابردوودا زۆرترە و ئێمە لە لووتکەی ئامادەیی داین و بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی هەر دەستدرێژی و خراپەکارییەک دەدەینەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر دوژمن هەر دەسدرێژکارییەک بکات ، وەڵامێکی پەزیوانەکەروە و توندتر لە پێشوو دەدەینەوە . لە هەمان کاتدا وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلسی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە دوژمن لە دۆخێکدا نییە هێرش بکاتە سەر ئێران. ڕەزایی لە کاردانەوە بە سنەپ بەک و گەڕانەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران هەروەها وتی: چالاککردنی میکانیزمی سنەپ بەک بە نایاسایی و زاڵمانە دەزانین، ئەنجامی چالاککردنی میکانیزمەکە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی شەش بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش دژی وڵاتەکەمان، بەڵام جێبەجێکردنی ئەو شەش بڕیارە هەلومەرجێکی خراپتر لە دۆخی ئێستا دروست ناکات.