قالیباف: ئاگربەس واتاکەی تێکشکانی زایۆنیستەکانە
سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران دەڵێ ئاگربەس لە غەزە یانی پوچەڵبوونەوەی پلانە پیسەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیی و ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە کە دەوڵەتان و دادگانێودەوڵەتییەکان، بڕیاردەران و ئەنجامدەرانی جینۆساید لەغەزە ، دادگایی بکەن.
قالیباف گوتیشی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بڕیارێک کە گەلی فەلەستین بیدا ، ڕێزی لێ دەگرێت و پاڵپشتی لێدەکات.
وەستانی هەمیشەیی جینۆساید ، کۆتایی هاتنی داگیرکاریی ، هەڵوەشانەوەی گەمارۆ و پاشەکشەی سوپای زایۆنیی ، کرانەوەی بازگەکان و گەیەندرانی خێرای یارمەتی بۆ گەلی فەلەستین ، لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە داکۆکی دەکرێت.
مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیش لەدوو ساڵی ڕابردوودا هەردەم لە کۆڕوکۆمەڵە نێودەوڵەتییەکاندا بۆ جێگیرکردنی ئاگربەس و وەستاندنی جینۆساید لەغەزه ، هاریکاری لەگەڵ گشت وڵاتان بەتایبەت پەڕڵەمانەکانی جیهانی ئیسلامدا کردووە.