تشرینی یه‌که‌م 12, 2025 19:49 Asia/Tehran
  • هەشتەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی پشتیوانیکردنی منداڵان و تازەلاوانی فەلەستینی

هەشتەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی پشتیوانیکردنی منداڵان و تازەلاوانی فەلەستینی، بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید محەممەد ئەدوڕە، منداڵانی شەهیدی غەززە و بەرەڤانی پیرۆزی ١٢ ڕۆژە لە تاران دەست پێبوو.

ئەم کۆبوونەوەیە بە بەشداریی میوانانی بیانی، کاربەدەستانی حکومی و سەربازی، چینی بلیممەت، کەسایەتیی سیاسی و کولتوورییەکان، ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و چالاکانی بواری فەلەستین لە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئیسلامی لە تاران بەڕێوە چوو. ئایەتوڵا حەسەن ئەختەری سەرۆکی لیژنەی داکۆکی لە  ڕابوونی ئیسلامیی گەلی فەلەستین لەم کۆبوونەوەیەدا بە شەرمەزارکردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی باسی تەریک کەوتوویی بێوێنەی ئەم ڕژێمە لە ئاستی جیهانی کرد و خوازیاری داکۆکی جیهانی بوو لە پێناو بنیاتنانەوەی خوێندنگەکان و نەخۆشخانەکانی غەززە. خالید قەددومی نوێنەری حەماس لە تارانیش ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسای بە خاڵە وەرچەرخانێک زانی بۆ لەقاودان و دەرخستنی شوناسی ڕاستینەی ڕژێمی زایۆنی و وتی: خۆڕاگریی فەلەستین سەرباری زیاتر لە ٦٧ هەزار شەهید بە ٢٠ هەزار منداڵیشەوە، ئێستاش هەر چالاک و زیندوویە. ئیبراهیم دەیلەمی باڵوێزی یەمەن و ناسر ئەبووشەریف نوێنەری جیهادی ئیسلامیش لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادە ببوون.

سەرپەیڤ