شیکردنەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هۆکاری ئامادەنەبوونی ئێران لە لوتکەی شەرموشێخ
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمه لەگەڵ ئەو که سانه ی پەلاماریان کرده سەر گه لی ئێران و بەرده وام هەڕەشە و گوڕەشە دەکەن وسزامان ئەدەن هاوکاری ناکەین .
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هۆکاری ئامادەنەبوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوتکەی شەرموشێخ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسدا نووسی: ئێران ستایشی بانگهێشتی سەرۆک کۆمار سیسی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی شەرمو شێخ دەکات سەرەڕای خواستی پەیوەندی دیپلۆماسی، نە من و نە سەرۆک کۆمار پزشکیان ناتوانین پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانەدا بکەین کە هێرشیان کردووەتە سەر گەلی ئێران و بەردەوامن لە هەڕەشە و گەمارۆدان. وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەم حاڵەش ئێران پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە کۆتایی بە کۆمەڵکوژی رژێمی زایۆنی لە غەززە بهێنێت و ببێتە هۆی دەرکردنی هێزە داگیرکەرەکان. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران هەمیشە هێزێکی سەرەکی بۆ ئاشتی لە ناوچەکەدا بووە و هەمیشەش دەبێت.