تشرینی یه‌که‌م 13, 2025 22:09 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی وڵاتانی ئوروپایی دەبێ بیسەلمێنن کە لە کردەوە و بڕیاردا خاوەنی سەربەخۆیی و توانایی پێویستن تا وەک لایەنێکی دانوستانکاری بە ئیعتبار پێناسە بکرێن .

 ئیسماعیلی بەقایی  لە پرێس کونفڕانسی هەفتانەی خۆیدا  وتی ئەزموونی  دە ساڵان بۆ جێ بە جێ کردنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەریدەخات کە سێ وڵاتی ئوروپایی لە جێ بە جێ کردنی ئەرکەکانیان  کەمتەرخەم بوونە  وخرابتر لەوەش  کەڵک وەرگرتنی نابەجێ لە میکانیزمی چارەسەر کردنی ناکۆکی لەسەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ گەڕانەوەی بڕیارنامەکانی  ئەنجومەنی ئاسایش کە نە پاساوی مافەوانی بوو نە  پاساوی  ئیخلاقی . ناوبراو وتی  پێویستە سێ وڵاتی ئوروپایی لە سیاسەتەکانیاندا پێداچوونەوە بکەن و بە جیهان نیشان بدەن کە  دەورگێڕێکی متمانە پێی کراون لە وتووێژەکاندا . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی  ئێمە هەروا  ئەندامی  ئێن پی تین و پێبەندی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی کۆنترۆڵ وچاودێرین.  ئێمە هەوڵمان دا لە چوارچێوەی  ڕێککەوتن لە گەڵ ئاژانس بواری پێویست بۆ هاوکاری کردن بڕەخسێنین بەڵام لایەنەکانی بەرامبەر  پێیان نەزانی . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە گەڵاڵەکەی ترامپ بۆ ئاشتی لە غەززەش وتی : هەڵوێستی ئێران لە دوو بەیاننامەدا زۆر  بە ڕاشکاوی و ڕوونی    ڕاگەیندرا . ئێمە لاگری دەکەین لە هەر جۆرە کردەوە و هەنگاوێک  کە ببێتە هۆی ڕاگرتنی کوشتار و جینوساید لە غەززە . بەقایی سەبارەت بە داهاتووی  ناوچە و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی ژمارێک  وڵاتی عەرەب  لە گەڵ  ڕژێمی زایۆنی وتی : لە هەرهەنگاوێکی  وڵاتانی ناوچەدا پێویستە شوناسی  ڕژێمی زایونی لەبەرچاو بگیردێت .

سەرپەیڤ