تشرینی یه‌که‌م 16, 2025 15:01 Asia/Tehran
  • ساڵحی ئەمیری: گەشەی کوردستان بەواتای گەشەی ئێرانە

وەزیری کەلەپور و گەشتیاری و دەسکاری ئێران وێڕای ئاماژە بە باڕستای بەهێزی پارێزگای کوردستان گوتی کوردستان هێمای ئێرانی جوانە و گشت فاکتەرەکان بۆ گەشەپێدانی تێدایە.

سەیدڕەزا ساڵحی ئەمیری ئەمڕۆ لەدیداری بەرپرسانی کەلەپور و گەشتیاری و دەسکاری پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: کوردستان خودان سەرمایەکی مرۆیی کەموێنەیه و ئێمە پێمان وایه بەڕێوبەری گشتیی کەلەپور و گەشتیاری و دەسکاری پارێزگای کوردستان دەبێ لە کادیرانی ئێرە هەڵبژێردرێت چونکوو دەزانین گەشەپێدانی پاوەجێ بە هەوڵی هێزی مرۆیی خۆجێیی دێتە دی.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە پێگەی پڕبایەخی میراتی دیرۆکی پارێزگای کوردستان گوتیشی بە هەوڵی بەکۆمەڵ و پلانی تایبەتیی ، باڵەخانە و حەوشەی خەسرئاوای سنە دەکەینە کۆشکێکی مۆزەخانە تا خەڵکی سنە و گەشتیارانی نێوخۆیی و بیانی لەو گەنجینە شارستانییه چێژوەرگرن.

سەرپەیڤ