تشرینی یه‌که‌م 16, 2025 19:20 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: بە بوونی خەڵک لە هەموو گۆڕەپانەکاندا زەبردانی دوژمن گونجاو نابێ

سەرۆک کۆماری ئێران وتی : لە سای بەشداری و بەرەکەتی چالاکیی خەڵک لە هەموو گۆڕەپانەکاندا دەتوانین بەرەو پێشەوە بڕۆین و دوژمن ئیتر توانای ئەوەی نییە زەبر لە وڵاتەکەمان بدات.

سەرۆک کۆماری ئێران لە فێستیڤاڵی خێرخوازانی  خوێندنگەسازی ئیسفەهاندا وتی: دوژمن هەموو هیوای بەوە بەستووە کە ئێران لاواز بووە و دەتوانێ زەبری لێبدات، لە کاتێکدا کە بە هۆی بەشداریی خەڵک لە هەموو گۆڕەپانەکان دوژمن ئیتر توانایی زەبردانی نییە.مەسعوود پزشکیان وتیشی: دوژمنان دەبێ بزانن کاتێک خەڵک پێکەوە بن هیچ دەسەڵاتێک ناتوانێ زەبرمان لێ بدات و چێکردنەوەی هەموو خاڵە لاوازەکان بە زانست و زانایی گونجاو دەبێت و خەڵک و یەکدەنگی کۆڵەکەکانی پێشکەوتنی هەر وڵاتێک دێنە ئەژمار.

سەرۆک کۆمار وتیشی: ئەو کەسانەی کە موشەک و وزەی ئەتۆمیان بەرهەم هێنا ئەو منداڵانەی بوون کە لە ڕێگا و ڕێبازی گەشانەوە و پێشکەوتن هاتن و بۆ ئەوەی توانامان هەبێ پێویستە ئەم ویست و ورە و بیرە لەنێو منداڵانی ئێمەدا بخوڵقێت و ڕۆنانی خوێندنگەش یەکەم بەستێن و گۆڕەپانە کە منداڵەکانمان لەو بەستێنەدا گەشە دەکەن. پزشکیان وتی: ئەگەر هەموو دەست لەناو دەستی یەکتر یەکدەنگ و یەکئاراستە بین دوژمن ئەوەش بە خەو نابینێ کە ئێمە بە چۆکدا بێنێ.

سەرپەیڤ