عەراقچی :بڕیارنامەی 2231 بەیەکجاریی هەڵوەشاوەتەوەو کۆتایی هاتووە
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد بڕیارنامەی 2231 هیچ جۆرە شیاوەتی یان دەسەڵاتێک بە سکرتێری گشتیی یان سکرتێرخانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نادات هەتا سەبارەت بە گەڕاندنەوەی بڕیارنامەگەلێک کە بە پێی بڕگەی جێ بەجێ کردنی 8 کۆتاییان هاتووە دەس بەکار بن .
سەید عەباس عەراقچی لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ جەختی لەوە کردەوە: لە ٢٨ی ئوتی ٢٠٢٥ سێ وڵاتی ئەوروپی کە ئەندامی ڕێککەوتنی ناڤۆکیین، بەبێ ئەوەی بنەمایەکی شەرعی و یاساییان هەبێت، یان پاساوێکی سیاسیی پێشکەش بکەن، بە شێوەیەکی تاکلایەنە هەوڵیان داوە بە لەبەرچاو نەگرتنی پڕۆسەی چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاستەوخۆ بڕونە لای ئەنجومەنی ئاسایشەوە و میکانیزمی ناسراو بە سنەپ بەک چالاک بکەن . عەراقچی جەختی کرد هەرجورە بانگەشە سەبارەت بە بووژاندنەوەی ئەو بڕیارنامەگەلەی وا کۆتاییان هاتووە لە بنەڕەتەوە بەتاڵە و بنەمای مافەوانی نییە .