تشرینی یه‌که‌م 18, 2025 18:45 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆمار مووچەی مانگی رەزبەری بەخشی بە خێرخوازانی قوتابخانە چێکەر

سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەی هەوڵەکانی بە مەبەستی پەرەپێدان بە هەڵمەتی خوێندنگەسازکردن، مووچەی مانگی ڕەزبەری خۆی تەرخان دا بە خێرخوازانی بواری قوتابخانەچێکردن .

جێگری کارگێڕیی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕە کومەڵایەتییەکان نووسی مەسعوودی پزشکیان سەرۆک کوماری ئێران پەیوەست بوو بە هەڵمەتی قوتابخانەسازکردن لە لایەن خێرخوازانەوە . بەڕێز پزشکیان  لە  دوایین سەفەریدا بۆ ئیسفەهان لە دانیشتنی خێرخوازانی قوتابخانەسازکەردا  هەواڵی تەرخان دانی گشت  مووچەی مانگی ڕەزبەری  خۆی بە کاری  ساز کردنی  قوتابخانە لە لایەن خێرخوازانەوە ڕاگەیاند و وتیشی  لە مانگی داهاتووە  هەموو مانگێک 5 ملوێن تمەن  لە مووچەی مانگانەی خۆی تەرخان دەدات بە قوتابخانە سازی لە لایەن خێرخوازانەوە . خێرخوازانی قوتابخانەسازکەری ئێران لە سازکردنی نزیکەی سەتا 50 ی قوتابخانەکانی  وڵات ڕۆڵیان هەیە هەروەها نزیکەی سەتا 80 ی قوتابخانەکانی تایبەت بە قوتابیانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە لایەن خێرخوازانەوە ساز دەکرێت .

سەرپەیڤ