تشرینی یه‌که‌م 19, 2025 20:21 Asia/Tehran
  • کرانەوەی ناوەندی تیشکی ئەتۆمی بۆ دەستەبەرکردنی تەندروستیی خۆراک

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران باسی کەوتنەگەڕی هەشتەمین ناوەندی تیشکی ئەتۆمی ئێرانی کرد و وتی کە ئەم تەکنەلۆژیایە هەنگاوێکی گرنگ دێتە ئەژمار لە پێناو بەرزکردنەوەی کوالیتیی بەروبوومی کشتوکاڵی و هەروەها دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.

محەممەد ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی کەوتنەگەڕی ئەم ناوەندی تیشکی ئەتۆمییەی باکووری ڕۆژاوای ئێران لە ئەردەبیل ڕایگەیاند: ئەم تەکنەلۆژیایە بە کەمکردنەوەی ڕادەی خراپبوونی بەروبوومی کشتوکاڵی و زۆرترکردنی ماوەی مانەوەی بەرهەمەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی و ئاسایشی خۆراکدا. ئیسلامی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: بەکارهێنانی تیشکی ئەتۆمی دەبێتە هۆی نەهێشتنی مار و مێروو، ئافەت و نەخۆشی بەروبوومەکان و هەروەها زیاتر بوونی ڕاهاتنی بەرهەمەکان لەگەڵ بارودۆخی وشکەساڵیدا. سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بە ئاماژە بە بارستای ٣٠ هەزار تۆنیی ئەم ناوەندە، وتیشی: ئەم تەکنەلۆژیایە چڕی کردۆتە سەر نەهێشتنی میکرۆب و پاراستنی کوالێتیی بەرهەمەکان.

سەرپەیڤ