ڕێبەری شۆڕش : چ پەیوەندییەکی بە ئەمریکاوە هەیە ئێران پیشەسازی ئەتۆمی هەبێت یان نا
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەدان پاڵەوانی لقە جۆربەجۆرەکانی وەرزشی و خاوەن میدالیای ئۆڵۆمپیادی زانستی جیهان، ئەم پاڵەوانانەی بە هێمای گەشەو دەرکەوتنی دەسەڵاتی نەتەوەیی وەسف کرد.
ڕێبەری شۆڕش لە دیدارێکدا لەگەڵ پاڵەوانانی لقە وەرزشییەکان و خاوەن میدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی زانستیی جیهان ڕوولە ئەوان فەرموویان ئێوە سەلماندتان کە لاوانی ئومێدبەخشی ئێرانی ئازیزمان، وەک "هێمای گەل"، توانای ئەوەتان هەیە لەسەر لوتکەکان بوەستن و زەین و چاوەکانی جیهان رووەو کەشی روونی ئێران بکەنەوە . بەڕێزیان وتیشی: میدالیاکانی ئێوە بە بەرەاوەرد لە گەڵ مێداڵیاکانی سەردەمانی دیکە دووهێندە ئیمتیازی هەیە چونکە ئێوە لە دۆخێکدا بەدەستتان هێناوە کە دوژمن، لە شەڕێکی نەرمدا، هەوڵ ئەدات نەتەوەکەمان خەمۆک بکات و یان لە تواناکانی خۆی بێ ئاگا یان بێ هیوای بکات، بەڵام ئێوە بە نیشاندانی توانایی و هێزمەندنی نەتەوە، بەکردەوە، بەهێزترین وەڵامتان داویەوە. ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە ملهوڕیی و قسەی هەڵیت و پەڵیت و بێمانای ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: ئەم کەسە بە رەفتاری سووکانەو درۆگەلی فراوان سەبارەت بە ناوچەکە، ئێران و گەلی ئێران، هەوڵی دا هەتا ورە بدا بە زایونییەکان و خۆی بەتوانا پێشان بدات بەڵام ئەگەر توانای هەیە، بچێت و ئەو ملیۆنان کەسە ئارام بکاتەوە کە لە هەموو ئەیالەتەکانی ئەمریکادا دژی دروشم دەدەن.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی گوڕەپانی شەڕی زانستی لە گوڕەپانەکانی دیار و شانازی هێنەری دیکە بۆ گەنجانی ئەو وڵاتە زانی و وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران لە دە پلەی یەکەمی توێژینەوەیی و زانستی جیهان لە بوارە جیاجیاکان دایە، لەوانە "نانۆ"، "لەیزەر"، "ئەتۆمی"، "پیشەسازییە سەربازییە جۆراوجۆرەکان" و "پێشکەوتنی پزیشکی"، فەرمووی : چەند ڕۆژ لەمەوبەر ئەو هەواڵە زۆر گرینگم بیست کە یەکێک لە ناوەندەکانی توێژینەوەی وڵات سەرکەوتوو بووە لە دۆزینەوەی دەرمانێک بۆ نەخۆشییەکی لاعیلاج. ئایەتوڵڵا خامنەیی بە وەبیرهێنانەوەی چالاکییەکانی دوژمن بۆ پێشگرتن بە پێشکەوتنە زانستییە جۆراوجۆرەکانی ئێران، وتی: ناحەزانی گەلی ئێران هەروەها هەوڵدەدەن بە حاشا کردن یان نیشان نەدانی تواناییەکان و سەرکەوتنەکان، تێکەڵ کردنی ڕاست و درۆ، زەق و بەرجستەکردنی بڕێک لە هەڵەکان و شانتاژ و چەواشە کاری، کەشی ئێران تاریک و تەماوی نیشان بدەن بەڵام ئێوە بە ڕاوەستان لە سەر لووتکەکانی وەرزش و زانست کەشی ڕوون و گەشاوەی وڵاتتان بە هەموو نیشان دا .