عەراقچی : کەمتر لە سەتا پەنجای بارستای وڵاتانی دراوسێمان بەکار هێناوە
تشرینی یهکهم 23, 2025 21:09 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی : ئێران کەمتر لە سەتی پەنجای بارستای وڵاتانی دراوسێ بەکار دێنێ .
عەباسی عەراقچی لە دانیشتنی ناوچەیی دیپلوماسی پارێزگاریی لە مەشهەد جەختی کرد ڕێژەی بازەرگانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی دراوسێی زیاتر لە تێکڕای بازەرگانی ئێران لە گەڵ ئوروپایە کە نیشاندەری کاریگەری هاوکاری بازەرگانی لە گەڵ دراوسێیەکانە . عێراقچی وتی پەرەی پەیوەندی لە گەڵ دراوسێیەکان تەنیا بژاردەیەک نییە . بەڵکوو ئەولەویەتی یەکەم و سەرەکی سیاسەتی دەرەکی ئێران دێتە ئەژمار . ناوبراو وتیشی بەهێزکردنی پەیوەندیی سنوورەکان ، ئاسایشی سنوورەکان دابین دەکات و قاچاغ کەم دەکاتەوە .