عەراقچی: دانوستان دەبێ لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی بەرامبەر بێ نە سەپاندن
وەزیری دەرەوەی ئێران پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە دانوستان دەبێت دادگەرانە بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی بەرامبەر بێت، نەک داسەپێندران و فەرمان پێدران.
سەید عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەی دیپلۆماسیی ئابووریدا لە شاری تەورێز، بە پێداگری لەسەر دەوری ستراتیژیکی وەزارەتی دەرەوە لە نەهێشتنی بایکۆتەکان و بەرتەسککردنەوەی بازنەی کاریگەریی بایکۆتەکان و پەرەپێدانی پێوەندیی ئابووریی ناوچەیی وتی: هەوڵی وەزارەتی دەرەوە لە نەهێشتنی کاریگەرییەکانی بایکۆتەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی وڵات لە ڕێگەی وتووێژ و ڕاوێژ و دیپلۆماسیی ئابوورییەوەیە و دەبێت لەم ڕێگایەدا هەموو توانا و پوتانسیێلی ناوخۆیی بەتایبەت پارێزگاکان وەربگرین."
عەراقچی، بە ئاماژە بە فەرمانبەرێتیی وەزارەتی دەرەوە لە بواری نەهیشتنی بایکۆتەکان، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: "ئاڵای دانوستان هەرگیز لە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەکەوتووە و ئەم فەرمانبەرایەتییە لە پاراستنی سەربەرزی و بەرژەوەندیی نیشتمانیدا بەردەوام دەبێت و هەرکات لایەنەکانی دانوستان واز لە مەلهوڕەیی بێنن و بێنە ناو دانوستانێکی دادگەرانە و بە پێی مافی بەرامبەرەوە، ئەو کات ئێرانیش دانوستان دەکات، لەبەر ئەوەی کە دانوستان دەبێت دادگەرانە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی بەرامبەر بێت، نەک ئەوەی فەرمانت بەسەردا بدەن و خواستی خۆیان بە سەرتدا سەپێنن.