ڕاوێژی وەزیری دەرەوەی میسر لەگەڵ عەراقچی و گرۆسی سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕایگەیاندووە کە بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە لە ڕێگای تەلەفۆنەوە وتووێژ و ڕاوێژی کردووە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران و هەروەها ڕافائێل گرۆسی بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.
دوو پێوەندیی تەلەفۆنی لەنێوان بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر و سەیدعەبباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەرەی گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجامدرا. ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنیانە لە چوارچێوی بەدواداچوونی ڕووداوەکانی هاوپێوەند بە دۆسییەی ئەتۆمی ئێران و هەروەها هەوڵ بۆ پاڵپشتیکردنی ئاسایش و پاوەجێی لە ناوچەکە بە دیتنەوەی ڕێگاچارەی ئاشتیانە بۆ مەسەلەی ئەتۆمیی ئێران ئەنجامدرا.عەبدولعاتی پێیشیداگرت لەسەر گرنگایەتی بەردەوامبوونی وتووێژ و دانوستان لە نێوان دوو لایەن، دەستپێکرانەوە و بەهێزتر بوونی هاریکارییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە چوارچێوی ڕێککەوتننامەی واژۆکراو لە قاهیرە لە ڕێکەوتی نۆهەمی سێپتەمبەر و هەوڵەکان بۆ زیاتر بوونی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکانی هاوپێوەند، لە خولەکانی داهاتوودا.
 
							 
						 
						