تشرینی یه‌که‌م 31, 2025 19:45 Asia/Tehran
  • عەراقچی: ئەمریکا پڕ مەترسیترین برەوپێدەری چەکی ئەتۆمییە لە جیهاندا

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا پڕ مەترسیترین هۆکاری برەوپێدەری چەکی ئەتۆمییە لە جیهاندا.

سەیدعەباس عەراقچی ڕۆژی پێنجشەممە لە تویتێکدا لە کاردانەوە بە فەرمانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی وتی: "بە گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرەڤانی خۆی بە وەزارەتی شەڕ، ئەم مەلهوڕەی تەیار بە چەکی ئەتۆمی دیسانەوە تاقیکردنەوە ئەتۆمییەکانی دەست پێدەکاتەوە." ناوبراو وتیشی: "هەر ئەم مەلهوڕە سەرەڕۆیە بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیانەی ئێران بە پڕمەترسی لە قەڵەم دەدات و دەست دەکاتە هەڕەشە و گوڕەشە کردن، دەست دەکاتە هەڕەشەی هێرشی زیاتر بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێمە کە هەمووی لە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵدایە. هەموو ئەم کردەوانە لە ڕاستیدا بنپێکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە." وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: "ڕاگەیاندنی دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی کردەوەیەکی دواکەوتووانەی بێسوود و نابەرپرسانەیە و مەترسییەکی قورسیشە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی." عەراقچی وتیشی: "جیهان دەبێت یەکدەنگ ئەمریکا ناچار بکات بە بەرپرسیاربوون بەرامبەر بە مەترسیی ئاساییکردنەوەی برەوپێدانی چەکی نائاسایی و نایاسایی."

سەرپەیڤ