تشرینی دووه‌م 02, 2025 20:15 Asia/Tehran
  • پزشکیان: ویست و خواستی ئێران لەسەر پەرەپێدانی پیشەسازیی ئەتۆمییە

مەسعوود پزیشکیان بە ئامادەبوون لە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێراندا سەردانی پێشانگای دوایین دەستکەوتە نوێیەکانی زانستوەرانی پیشەسازیی ئەتۆمیی کرد، لە گۆڕەپانی تەندروستی، پزیشکی و بەرهەمهێنانی ڕادیۆدەرمانەکان و وتیشی: "ئاوات و نیازی ئێمە لەسەر پەرەپێدانی ئەم پیشەسازییە لە ڕاستیدا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خەڵک و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسوودەیی وڵاتەکەمانە، نەک بەرهەمهێنانی چەک.

ئێستاش لێرەدا دەبینین کە زۆربەی بەرهەمە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەو بۆچوونەی کە لەبارەی توانای ئەتۆمیی ئێمەوە لە جیهاندا دروستیان کردووە یەک ناگرێتەوە، هەمووی لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە و گرفتی خەڵکدایە و لە چوارچێوەی تەندروستی، دەرمان و چارەسەریی نەخۆشییەکاندایە و لە ڕێگا و ڕێبازی ئەو زانستەیە کە دەتوانێت تەندرووستی و گیانی مرۆڤەکان بپارێزێ.

بەڵام لە جیهاندا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە توانای ئەتۆمیی ئێمە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمییە، لە کاتێکدا کە مەقامی مەزنی ڕێبەری دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بە قەدەغە ڕاگەیاندووە. دوژمنان دەبێت بزانن کە بە تیرۆرکردنی زانایانی ئەتۆمی یان ڕووخاندنی بێنا و دامەزراوەکانمان ناتوانن پێش بە پێشکەوتنی ئێمە بگرن، چونکە ئەم زانستە لە بیر و زەینی زانایانی ئێمەدایە و دیسانەوە گەشەی پێ دەدەین و زیاتریشی دەکەین."

سەرپەیڤ