تشرینی دووه‌م 03, 2025 22:58 Asia/Tehran
  • ڕێبەری باڵای شۆڕش: ناکۆکیی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، زاتییە نەک تاکتیکی

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی، ناکۆکی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکای بە ناکۆکییەکی زاتی وەسف کرد و فەرمووی: داواکاریی ئەمریکییەکان بۆ هاوکاریی لەگەڵ ئێران نەک لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڵکوو لە ساڵانی دواتردا، دەکرێ لێک بدرێتەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە دیداری هەزاران کەس لە قوتابیان و خوێندکاران و ژمارێک لە خێزان و بنەماڵەی شەهیدانی شەڕی سەپێندراوی ١٢ رۆژە، ساڵڕۆژی گرتنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا وەک ناوەندی پیلانگێڕیی و پلان داڕشتن دژی شۆڕشی ئیسلامی، لە سێزدەی خەزەڵوەری ١٣٥٨ی بە ڕۆژی "شانازی و سەرکەوتن" و رۆژی "ڕوونبوونەوەی ماکی ڕاستەقینەی دەوڵەتی ئیستکباری و ملهوڕی ئەمریکا" ناوبردو بە پێداگریی لەسەر پێویستیی تۆمارکرانی ئەو رۆژە لە یادەوەریی نیشتمانیدا، وێڕای شیکردنەوەی پێشینەی دوژمنیی ئەمریکا لەگەڵ گەلی ئێران کە لە کودەتای ٢٨ی گەلاوێژدا دەسپێبوو و هەرواش بەردەوامە، پێی داگرت: ناکۆکیی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا، ناکۆکییەکی زاتی و جەوهەری و بەرەوڕووبوونەوەی بەرژەوەندیی دوولایەنی ئەمریکاو کۆماری ئیسلامییەو تەنیا بەمەرجێک کە ئەمریکا پاڵپشتیی خۆی لە رژێمی مەلعونی زایۆنی بەتەواوەتی بپچڕێ و پێگە سەربازییەکانی لە ناوچە کۆبکاتەوەو دەسوەردانی کاروبارەکانیشی نەکا، داوای ئەمریکییەکان لەمەڕ هاوکاریی لەگەڵ ئێراندا نەک لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڵکوو لە ساڵانی دواتردا، شیاوی لێکدانەوەو تاووتوێ کردن دەبێ. ڕێبەری شۆڕش هەروەها پێی داگرت: ڕێگاچارەی بەشی هەرەزۆری کێشەو گرفتەکان و پارێزراویی وڵات تەنیا لەڕێی بەهێزکرانی بەڕێوەبەرایەتی، زانستی، سەربازی و هیوابەخشی مومکینەو دەوڵەتیش دەبێ ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی هێزمەندانە بەڕێوە ببات.

حەزرەتی ئایەتەوڵڵا خامەنەیی، هۆی سەرەکیی دوژمنایەتی وپیلانگێڕییە جۆراوجۆرەکان دژی شۆڕشی گەڕاندەوە بۆ هێنانەدەری پاروو لە گەرووی ئەمریکاو بڕانی زاڵێتی ئەمریکا لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئێران و فەرمووی: ئەوان ئامادە نەبوون بەئاسانی دەست لە ئێران هەڵگرن بۆیە هەر لەسەرەتاوە جم و جۆڵەکانیان نەک هەر دژی کۆماری ئیسلامی بەڵکوو دژی گەلێ ئێران، دەسپێکرد.

سەرپەیڤ