وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران :لە هیچ دانوستانێکدا بڕیار نیە چاوپۆشی لە مافی ڕەوای خۆمان بکەین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا وتی : ماف و بەرژوەندی نەتەوەی ئێران دەبێ ڕێزی لێی بگیردرێت و لایەنەکانی بەرانبەر قەبووڵ بکەن ئێران لە هیچ دانوستانێکدا بڕیار نییە یەک لایەنە چاو پۆشی لە مافی خۆی بکات .
ئیسماعیلی بەقایی لە پرێس کونفڕانسی هەفتانەی خۆیدا وتی: ئەگەر لایەنەکانی بەرامبەر ڕاستخواز و ڕاست بین بن دەتوانین بڵێین دۆخەکە بۆ وتووێژی مانادار خۆش دەبێت بەڵام لە دۆخی هەنووکەیی دا وەها کەشێک بوونی نییە . ناوبراو وتیشی ڕووداوەکانی ناوچەی ئێمە بە خێراییەوە ڕوو دەدات و ئێمە هەروا شایەتی درێژەی کۆمەڵکوژی و داگیرکاری لە ناوچە داین و هەرواش شایەتی بێ دەنگەڵێکردنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە غەززەین . وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هیواداری دەربڕی جەنایەتەکان لەناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا لە لایەن کومەڵگا نێونەتەوەییەکانەوە لێپچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. ناوبراو وتیشی سیاسەتەکانی بڕێک لە سیاسەتوانانی ڕوژئاوایی لە ناوچە بۆ وێنە لە سووریا و سودان هیچ شتێکی جگە لە تیرۆر، توند و تیژیی و ئاڵۆزی بەدواوە نەبووە .